بەغداد: وەفدی باڵای كۆمەڵی ئیسلامیی سەردانی سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتیمانیی دەكات

2,468

بەغداد: وەفدی باڵای كۆمەڵی ئیسلامیی سەردانی سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتیمانیی دەكات

ئەمڕۆ پێنج شەممە 4/4/2019 لەدرێژەی سەردانەكەیدا بۆ بەغدای پایتەخت، وەفدە باڵاكەی كۆمەڵی ئیسلامیی بەسەرۆكایەتیی مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی هاوڕێ‌ لەگەڵ شاندێكی ئەنجوومەنی سیاسیی‌و سەركردایەتیی، سەردانی سەید عەممار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتیمانیی كرد.

لەدیدارەكەدا باس لە پەیوەندیی دێرینیی نێوان كۆمەڵی ئیسلامیی‌و ڕەوتی حیكمە كراو، تەئكید لەسەر پتەوكردنی ئەو پەویەندییە كرایەوە.

هاوكات قسەوباس لەسەر گۆڕانكارییەكانی گۆڕەپانی سیاسیی عێڕاق بەگشتیی‌و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی كرا.

لەتەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا مامۆستا عەلی باپیر تێڕوانینی كۆمەڵی ئیسلامیی لەبارەی چۆنیەتی حوكم كردن لەعێڕاق‌و هەرێمی كوردستان خستەڕوو و ڕایگەیاند: گرنگ نیە كێ‌ حوكم دەكات، گرنگە كێ‌ خزمەتی خەڵك‌و جەماوەر دەكات‌و، كار دەكات لەپێناو بنەبڕكردنی گەندەڵیی‌و حوكمێكی ڕەشید بكرێ‌.

 

ڤیدیۆی هەواڵەكە:

 

Comments
Loading...