بەغداد: مامۆستا عەلی باپیر سەردانی سەرۆك كۆماری عێڕاق دەكات

2,600

بەغداد: مامۆستا عەلی باپیر سەردانی سەرۆك كۆماری عێڕاق دەكات

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە 4/4/2019 مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان لە بەغدای پایتەخت هاوڕێ‌ لەگەڵ وەفدێكی ئەنجوومەنی سیاسیی‌و سەركردایەتیی، لە كۆشكی سەلام سەردانی د. بەرهەم ئەحمەد صاڵح سەرۆك كۆماری عێڕاقیان كرد.

لەمیانی كۆبوونەوەیەكدا، سەبارەت بە‌ دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان‌و عێراق بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا.
لە بەشێكی كۆبوونەوەكەدا، باس لەو هەوڵانە كرا كە لە ‌پێناوی چارەسەركردنی ناكۆكییەكان‌و چۆنییەتی گێڕانەوەی متمانەو لێك تێگەیشتن بۆ جێبەجێكردنی ئامانجە هاوبەشەكان‌و پارێزگاریی لەدەستكەوتەكان، لە نێوان عێراقییەكاندا بەپێویست زانرا.

ڤیدیۆی هەواڵەكە:

 

Comments
Loading...