هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر “سێ مەرجمان هەیە بۆ بەشداریی لە حکوومەت”

4,420

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر “سێ مەرجمان هەیە بۆ بەشداریی لە حکوومەت”

مامۆستا عه‌لی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی سێ مەرج دادەنێت بۆ بەشدارییکردنیان لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان‌و دەڵێت: پارتی سەلامێکمان لێبکات بە چاکتر وەڵامیان دەدەینەوە.

مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان لە هەڤپەیڤینێکی تایبەت لەگەڵ ڕووداو لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب له‌ هەولێر سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: “بەگشتی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەداخەوە زۆر دواکەوت‌و نەدەبوو ئەوەندەی پێبچێت، پارتیی‌و یەکێتی کە تاوەکو ئێستا ئەم وڵاتەیان بەڕێوەبردووە نیشانەی پرسیار دەکەوێتە سەریان‌و خەڵک ئەم دۆخەی پێناخۆشە.

مامۆستا عەلی باپیر لەبارەی بەشدارییکردنیان لە کابینەی نوێ‌و گفتوگۆکانیان لەگەڵ پارتی ڕایگه‌یاند: برادەرانی پارتیی چەندجارێک هاتنە لامان بەڵام وەکو شاندی سیاسیی هاتن نەک شاندی پێکهێنانی حکوومەت، نەچووینە گفتوگۆ لەوبارەیەوە، ئومێدمان وایە ئەوان سەلامێکی گەرم بکەن کە بەدڵنیاییەوە ئێمەش وەڵامێکی گەرم دەدەینەوە، ئێمە تاوەکو ئێستا ڕامان نەگەیاندووە کە بەشداریی کابینەی نوێ نابین بەڵام بەشداربوونەکەمان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی تاوەکو چ ڕادەیەک پارتیی لێمان دێتە پێش لە دوو سێ ڕووەوە.

یەکەم: بەرنامەکەمان تا چ ڕادەیەک بەدڵە.

دووەم: تا چ ڕادەیەک بیروبۆچوونەکانی ئێمە وەردەگیرێن‌و پێگەی خۆمان چۆن دەبینین لەو حکومەتەدا.

سێیەم: خوڵککردنەکەی پارتیی کە ئەو خاوەنی پرسی پێکهێنانی کابینەکەیە چۆن دەبێت‌و سەلام عەلەیکەکەی کاک فازڵ ئینشائەڵڵا گەرموگوڕ دەبێت، بەدڵنیاییەوە ئێمەش “ۆإِژَا حُیِّیتُم بِتَحِیَّه‌ٍ فَحَیُّوا بِأَحْسَنَ مِنْهَا أَوْ رُدُّوهَا” (ئەگەر سەلامتان لێکرا بە چاکتر وەڵامی بدەنه‌وه‌) بەدڵنیاییەوە ئێمە هەروا لەخۆمان دەوەشێنینەوە.

هه‌روه‌ها مامۆستا عه‌لی باپیر گوتی: لەگەڵ بەرپرسانی پارتییش ئەو قسەیەمان کردووە کە ئێمە بەشداربین لە کابینەی نوێ یان بەشدار نەبین پێمان باشە باشترین حکوومەت‌و پەرلەمانمان هەبێت…

 

ته‌واوی به‌رنامه‌كه‌ ببینه‌

Comments
Loading...