كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بڕیاریدا كۆنگره‌ ئه‌نجامبدات

4,093

كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بڕیاریدا كۆنگره‌ ئه‌نجامبدات

كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ بڕیاریدا له‌مساڵدا كۆنگره‌ی‌ چواره‌می‌ ئه‌نجام بدات‌و، ئاماده‌كارییه‌كانی‌ حیزبه‌كه‌ش له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وامن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17/4/2019 كۆبوونه‌وه‌ی‌ گشتیی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ پرسی كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و شێوازو واده‌ی‌ به‌ستنی‌ كۆنگره‌كه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ناوچه‌كه‌و ئه‌گه‌رو پێشهاته‌كان‌و، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیی كۆمه‌ڵ، بڕیار درا له‌مساڵدا كۆنگره‌ی چواره‌می حیزبه‌كه‌ گرێ بدرێت.

له‌باره‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌، فارووق عه‌لی‌، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌و به‌شداربووی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌، به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند: كۆمه‌ڵ پارتێكه‌ جیاواز له‌ هه‌ر لایه‌نێكی تر، به‌ ده‌ستگرتن به‌ بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كانی‌و سوودوه‌رگرتن له‌ میكانیزمه‌ جیاوازه‌كان، به‌رده‌وام توانای خۆتازه‌كردنه‌وه‌ی هه‌بووه‌و ئاینده‌شی باشتر بووه‌ له‌ ڕابردووی، هه‌ر بۆیه‌ ده‌یه‌وێت له‌پێناو به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو، باشترین پلان دابنێ‌و زۆرترین ڕاوێژ به‌ ئه‌ندامان‌و دۆستانی بكات.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، بڕیار درا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تییدا لیژنه‌ تایبه‌ته‌كان پێكبهێنرێن‌و، پاش ته‌واوبوونی كاره‌كانیش ڕۆژی‌ به‌ستنی كۆنگره‌كه‌ دیاری بكرێت.

ڤیدیۆی كۆبوونه‌وه‌كه‌:

 

Comments
Loading...