ئه‌میری كۆمه‌ڵ: دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌به‌ر پله‌و پۆسته‌، نه‌ك چاكسازی

3,406

ئه‌میری كۆمه‌ڵ: دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌به‌ر پله‌و پۆسته‌، نه‌ك چاكسازی

ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلاميی ڕایگه‌یاند: كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌ نازانێت كه‌  كۆمه‌ڵی ئیسلاميی به‌شداری تێدابكات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22/4/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌شاری سلێمانیی‌و له‌ میانی كۆڕێكدا كه‌ ناوه‌ندی زانكۆو په‌یمانگاكانی ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان بۆی سازكردبوو ڕایگه‌یاند: دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌به‌ر پله‌و پۆسته‌ نه‌ك خه‌می هاوڵاتیان‌و چاكسازیی‌و به‌شێوه‌یه‌كی خراپ له‌ نێوان سێ لایه‌نی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كان ئاڵقاوه‌، كه‌ هیواخوازبوو گرێ كوێره‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌سه‌ر چه‌سپاندنی عه‌داله‌ت‌و دادگه‌ریی‌و باشكردنی ڕه‌وشی هاوڵاتییان بوایه‌، نه‌ك ئه‌وه‌ی كێ‌و كام پۆسته‌ی به‌رده‌كه‌وێ.

هه‌روه‌ها مامۆستا عه‌لی باپیر ڕه‌تی كرده‌وه‌ كه‌ هیچ حیزب‌و لایه‌نێكی ڕاسپاردبێ تا له‌نێوان كۆمه‌ڵ‌و پارتیی نێوه‌ندگیریی بكات‌و له‌گفت‌و گۆكان باس بكرێ، به‌ڵام چه‌ند لایه‌نێك به‌خودی پارتیشه‌وه‌ باسی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و هه‌ڵوێسته‌كانی كردوه‌.

هاوكات مامۆستا عه‌لی باپیر هۆشدارییشیدا كه‌ ژێرخانی كوردستان كه‌ له‌بوون‌و فیكرو په‌روه‌رده‌و به‌ها به‌رزه‌ ئه‌خلاقییه‌كان پێكهاتوه‌ ئیهمال كراوه‌و، ده‌بێت هه‌موولایه‌ك به‌جیدیی بیر له‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان بكه‌نه‌وه‌و، بیرێك له‌ژێرخانی په‌روه‌رده‌یی‌و به‌ها ڕووحییه‌كانی هاوڵاتییان به‌گشتیی‌و گه‌نجان به‌تایبه‌تی بكرێته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی ژێرخانی پته‌وی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك گه‌نجانه‌و زانایانی كۆمه‌ڵناسیش ئایینده‌ی هه‌ر وڵاتێكیان له‌سه‌ر گه‌نجان هه‌ڵسه‌نگاندوه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تا ئێستا هیچ كام له‌ ده‌سته‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان به‌لاڕێداچوونی گه‌نجانیان به‌گرفت‌و كێشه‌ نه‌بینیوه‌، كه‌ له‌ڕاستییدا گه‌وره‌تریین گرفته‌…

ته‌واوی وتاره‌كه‌ له‌و لینكه‌ی خواره‌وه‌ ببینه‌:

Comments
Loading...