سلێمانی: مامۆستا عه‌لی باپیر به‌شداریی له‌ پرسه‌ی حاجی سه‌عید كه‌ریم ده‌كات

2,638

سلێمانی: مامۆستا عه‌لی باپیر به‌شداریی له‌ پرسه‌ی حاجی سه‌عید كه‌ریم ده‌كات

ڕۆژی پێنچشه‌ممه‌ 25/4/2019 مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كوردستان هاوڕێ له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی‌ له‌شاری سلێمانیی به‌شداریی‌ كرد له‌پرسه‌ی‌ حاجی سه‌عید كه‌ریم.

له‌میانی به‌شداریی كردنی له‌پرسه‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر وتارێكی پێشكه‌ش كردو ڕایگه‌یاند: كاك سه‌عید براو هاوسه‌نگه‌رێكی‌ دڵسۆز بوو، به‌نه‌مانی‌ كه‌لێنێكی‌ گه‌وره‌ی‌ درووست كرد، هاوكات مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ڕاشیگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ هه‌رێم هێنده‌ی‌ به‌رده‌وام خه‌می‌  پڕكردنی‌ گیرفانیانه‌،  بیر له‌دواڕۆژیان ناكه‌نه‌وه‌و گوریسیان له‌ژێر دونیا ڕاخستووه‌و چاویان داخستووه‌ له‌ئاست هه‌موو به‌ها ئاینیی‌و مرۆییه‌كان،  له‌كاتێكدا ڕۆژێك دێت ئه‌وانیش ئه‌م دونیا كاتیه‌ جێبهێڵن‌و به‌ده‌ستی‌ خاڵی‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌.

هاوكات مامۆستا عه‌لی باپیر پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی له‌ بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو كرد له‌خوا پاڕایه‌وه‌ ناوبراو به‌ر ڕه‌حمه‌تی خوا بكه‌وێ‌و به‌به‌هشتی پان‌و به‌رین شاد بكات‌و سه‌برو ئارامیش به‌كه‌س‌و كاری ببه‌خشێ.

له‌به‌رانبه‌ردا بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو سوپاسی وه‌فدی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و مامۆستا عه‌لی باپیریان كرد.

ده‌قی وتاره‌كه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر له‌ پرسه‌كه‌:

 

Comments
Loading...