زنجیره‌ ده‌رسی: به‌ره‌و بانگه‌وازێكی ڕاست و ڕه‌سه‌ن

3,723

زنجیره‌ ده‌رسی: به‌ره‌و بانگه‌وازێكی ڕاست و ڕه‌سه‌ن

 

مامۆستا عەلی باپیر: پێویستە كاری بانگەوازیی گوفتاریی، بگۆڕدرێت بۆ بانگەوازیی كرداریی

 

كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان پەرە بەبانگەوازی هاوچەرخ‌و ڕاست‌و ڕەسەن دەدات‌و، بانگەوازی گوفتاریی بگۆڕێت بۆ بانگەوازیی كرداریی، بەئامانجی زیاتر تێگەیشتنی خەڵك لە ئایینی ئیسلام

 

ڕۆژی شەممە 9/3/2019 ناوەندی ڕاهێنان‌و گەشەپێدانی كۆمەڵی ئیسلامیی لەشاری سلێمانیی، سیمینارێكی یەك ڕۆژەی لەژێر ناو و نیشانی: (بەرەو بانگەوازێكی ڕاست‌و ڕەسەن) بۆ ژمارەیەك زانایان‌و بانگخوازان سازكرد بۆ مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان.
لەمیانی خولەكەدا ئەمیری كۆمەڵ كە (5) وانەی تێدا پێشكەش بەئامادەبوان كردو ڕایگەیاند: بانگخوازی ڕاست‌و ڕەسەن پێویستە لەچوارچێوەی سنوورە شەرعییەكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بێت‌و، هاوچەرخ‌و سەردەمییانە بەجۆرێك لەزمانی گوفتارەوە بگۆردرێت بۆ زمانی كردارو هەڵوێست.
هاوكات مامۆستا عەلی باپیر گوتیشی: بەپێ‌ی كرانەوەو فراوان بوونی دیدو تێڕوانینی سەردەمییانەو هاوچەرخ بۆ دەقە ئایینیەكان‌و بەربڵاوی كۆمەڵگا بەڕووی جیهانی دەرەوەدا كاری بانگخوازیی‌و گەیاندنی پەیامی ئایینی پیرۆزی ئیسلامییش پێویستی بە ڕێكخستن‌و گۆڕینی سەردەمییانە هەیە بۆ ئەوەی تاك لەناو گێژاوی ئایدیاو بۆچوونە جیاوازەكاندا لەئامانج‌و بنەماكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام تێبگات دیارە ئەوەش دەكەوێتە ئەستۆی لایەن‌و ڕێكخراوە ئیسلامییەكان بەڕێكخستن‌و بەرجەستەكردنی بانگەوازێكی ڕاست‌و ڕەسەن.

 

سه‌رجه‌م ده‌رسه‌كان

Comments
Loading...