ئه‌میری كۆمه‌ڵ به‌شداریی له‌ پرسه‌ی كۆچی دوایی حاجی ئه‌حمه‌دی مه‌لا فه‌تاحی قوڵه‌ڕه‌شیی ده‌كات

1,514

ئه‌میری كۆمه‌ڵ به‌شداریی له‌ پرسه‌ی كۆچی دوایی حاجی ئه‌حمه‌دی مه‌لا فه‌تاحی قوڵه‌ڕه‌شیی ده‌كات

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9/5/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كوردستان، له‌ شاری‌ سلێمانیی‌و به‌ هاوه‌ڵی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی‌ سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی‌و كادێرانی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی، به‌شداریی‌ له‌ پرسه‌ی حاجی ئه‌حمه‌دی مه‌لا فه‌تاحی قوڵه‌ڕه‌شیی، كه‌سایه‌تیی دیاری ناوچه‌ی شارباژێڕو باوكی دوو شه‌هیدی سه‌ركرده‌ی ڕابوونی ئیسلامییدا كرد.

له‌میانی پرسه‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر وتارێكی پێشكه‌ش كردو پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی له‌بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو كردو له‌خوا پاڕایه‌وه‌ كۆچكردوو به‌به‌هه‌شتی پان‌و به‌رینی خۆی شاد بكات‌و سه‌برو ئارامییش به‌كه‌س‌و كاری بدات.

له‌به‌رانبه‌ردا بنه‌ماڵه‌ی حاجی ئه‌حمه‌د سوپاسی مامۆستا عه‌لی باپیریان كردو ڕایانگه‌یاند: ئاماده‌بوونی مامۆستا عه‌لی باپیر له‌په‌رسه‌كه‌دا‌ له‌خه‌مه‌كانیانی كه‌مكرده‌وه‌.‌

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

Comments
Loading...