هه‌ولێر: خوانێكی به‌ربانگ بۆ ئه‌ندامان ڕێكخراو، ئه‌میری كۆمه‌ڵیش وتارێكی پێشكه‌ش كرد

2,992

هه‌ولێر: خوانێكی به‌ربانگ بۆ ئه‌ندامان ڕێكخراو، ئه‌میری كۆمه‌ڵیش وتارێكی پێشكه‌ش كرد

 

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 20/5/2019 به‌ئاماده‌بوونی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان‌و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی، ئه‌نجوومه‌نی چاودێریی‌و لێپرسینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئێواره‌ خوانێكی به‌ربانگی بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندام مه‌كته‌ب‌و كارگێڕو ئه‌ندامانی ئۆرگانه‌گانی سنووری مه‌ڵبه‌ندی (3)ی هه‌ولێر ساز كرد.
له‌ومیانه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر وتارێكی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بوان كردو، ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی پێویستی خسته‌ڕوو و ڕایگه‌یاند: ئه‌م مانگی ره‌مه‌زانه‌ كه‌ مانگی به‌ره‌كه‌ت‌و دابه‌زینی قوڕئان‌و ڕه‌حمه‌ته‌، پێویسته‌ زیاتر خۆمانی تێدا ماندوو بكه‌ین‌و به‌خوێندی قوڕئان‌و زۆر عیباده‌ت تێدا كردنی به‌ڕێ بكه‌ین‌و وه‌ك هه‌لێكی زێڕین وه‌ری بگرین، هه‌رچه‌نده‌ به‌ندایه‌تیی‌و تاعه‌ت بۆ خوا به‌رده‌وامه‌ به‌ڵام خوای مه‌زن هێندێك له‌كاته‌كان گه‌وره‌یی زیاتری پێ‌ به‌خشیون.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا مامۆستا عه‌لی باپیر داكۆكیی كرد له‌ دڵسۆزیی ساغی دڵ‌و ده‌روون‌و خۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ بۆ خوای گه‌وره‌و گوتی: هه‌موو كرده‌وه‌یه‌ك پێویستی به‌دوو مه‌رج هه‌یه‌، یه‌كه‌میان به‌ساغیی‌و دڵسۆزیی بۆ خوابێت‌و دووه‌میان به‌پێی شه‌رعی خوا بێت‌و، ڕایگه‌یاند: چه‌مكی عیباده‌ت فراوانه‌و پێویسته‌ ئێمه‌ به‌فراوانی له‌و چه‌مكه‌ بگه‌ین.

ده‌قی وتاره‌كه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر

 

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

Comments
Loading...