هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌وه‌فدێكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ‌ ده‌كات

2,699

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌وه‌فدێكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ‌ ده‌كات

 

ئه‌مڕۆ سێ‌شه‌ممه‌ 21/5/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ وه‌فدێكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ‌ به‌سه‌رپه‌رشتی د. كازم.
له‌دیداره‌كه‌دا باس له‌بارودۆخی سیاسیی ئێستای هه‌رێمی كوردستان‌و ناوچه‌كه‌ به‌گشتیی كراو، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرایه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌كوردستاندا دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت كاراتر بكرێن‌و كارو ئه‌ركی یاسایی خۆیان بگێڕن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتییان به‌گشتیی‌و، هه‌وروه‌ها دادگاكان پیشه‌ییانه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن‌و هه‌وڵی چه‌سپاندنی دادگه‌ریی بده‌ن.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌نیزیك كردنه‌وه‌ی دیدو بۆچوونه‌ جیاوازه‌كان‌و هاوكاریی لایه‌نه‌كان له‌خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كاندا له‌پێناو ده‌رچوون له‌ قه‌یرانه‌ جۆراو جۆره‌كان كراو، هاوكات ته‌ئكید له‌پته‌وتركردنی گیانی برایه‌تیی كرایه‌وه‌.

 

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

Comments
Loading...