مامۆستا عه‌لی باپیر: مامۆستا شێخ موحه‌ممه‌د به‌رزنجیی، ده‌ریایه‌ك له‌ حیكمه‌ت بوو

3,460

مامۆستا عه‌لی باپیر: مامۆستا شێخ موحه‌ممه‌د به‌رزنجیی، ده‌ریایه‌ك له‌ حیكمه‌ت بوو

مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌میانی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام له‌ ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا شێخ مه‌حه‌ممه‌د به‌رزنجیی پێشه‌وای كۆمه‌ڵی ئیسلامیی باس له‌ هه‌ندێ لایه‌نی ژیانی مامۆستای كۆچكردوو ده‌كات، كه‌ له: (13/6/2014) وه‌فاتی كرد.

شایانی باسه‌ پێنج ساڵ به‌سه‌ر كۆچی‌ دوایی‌ مامۆستا شێخ موحه‌ممه‌د به‌رزنجیی‌ پێشه‌وای‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ كوردستان تێده‌په‌ڕێت. مامۆستا شێخ موحه‌ممه‌د دامه‌زرێنه‌رو ڕابه‌ری‌ یه‌كه‌م حیزبی‌ ئیسلامیی‌ بوو له‌ كوردستان‌و، پێگه‌یه‌كی‌ ئایینی‌ به‌هێزی‌ هه‌بوو.

هاوكات پێشه‌وای‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ ڕۆڵێكی‌ گرنگی‌ له‌ خه‌باتی‌ دژی‌ ڕژێمی‌ به‌عس‌و ئازادكردنی‌ كوردستاندا هه‌بوو، له‌ دوای‌ ڕاپه‌ڕینیش تا ئه‌و ڕۆژه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی‌ كرد هه‌وێنی‌ ئاشتیی‌و پێكه‌وه‌ژیان بوو.

بۆ بینینی به‌رنامه‌كه‌ سه‌ردانی لینكی خواره‌وه‌ بكه‌ن:

Comments
Loading...