مامۆستا عه‌لی باپیر به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی موحه‌ممه‌د مورسیی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ ده‌كات

4,618

مامۆستا عه‌لی باپیر به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی موحه‌ممه‌د مورسیی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ ده‌كات

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ كوردستان، په‌یامێكی‌ سه‌ره‌خۆشیی‌ به‌ بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی‌ موحه‌ممه‌د مورسیی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ میسر، ئاراسته‌ كرد كه‌ ئه‌مه‌ی‌ خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی‌:

بسم الله‌ الرحمن الرحیم

به‌ بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی‌ برای‌ به‌ڕێزمان د. موحه‌ممه‌د مورسیی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ به‌ كوده‌تای‌ سه‌ربازی‌ لادراو و به‌ ناهه‌ق به‌ركه‌ناركراوی‌ میسر، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی‌ له‌ خه‌ڵكی‌ مسوڵمانی‌ میسرو تێكڕای‌ ئازادییخوازانی‌ دنیا ده‌كه‌ین.

له‌ خوای‌ باڵاده‌ست‌و میهره‌بان داواكارین ئه‌و پیاوه‌ ئازادو ئازایه‌ی‌ به‌ شه‌هید وه‌رگرتبێ‌و، جێگای‌ به‌هه‌شتی‌ ڕازاوه‌و نه‌بڕاوه‌ بێت، هیممه‌ت‌و عه‌زیمه‌تی‌ هه‌موو لایه‌كیشمان له‌ ڕێی‌ بووژاندنه‌وه‌ی‌ ئیسلام‌و ڕزگاركردنی‌ چه‌وساوان‌و چه‌سپاندنی‌ دادگه‌ریی‌و ڕیشه‌كێشكردنی‌ سته‌م‌و خۆسه‌پاندندا به‌هێزتر بكات.

عه‌لی‌ باپـیـر

15/ی‌ شه‌والی‌ 1440ی‌ كۆچی‌

18ی‌ حوزه‌یرانی‌ 2019

Comments
Loading...