شاندێكی‌ حیزبه‌كانی‌ ڕۆژئاوای‌ كوردستان سه‌ردانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ ده‌كات

2,541

شاندێكی‌ حیزبه‌كانی‌ ڕۆژئاوای‌ كوردستان سه‌ردانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ ده‌كات

ئه‌مڕۆ شێسه‌ممه‌ 18/6/2019 شانده‌كه‌ له‌ باره‌گای‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ سیاسیی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌، له‌لایه‌ن مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كوردستان‌ به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی پێشوازیی‌ لێكرا.

شاندی‌ حیزبه‌كانی‌ ڕۆژئاوای‌ كوردستان پێكهاتبوون له‌ شاهۆز حه‌سه‌ن هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده‌و، موحه‌ممه‌‌د موسا سه‌رۆكی پارتی چه‌پی كوردو، جه‌مال شێخ باقی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی سووریاو، موسته‌فا مشایه‌خ جێگری سه‌رۆكی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی كورد، هه‌روه‌ها جیهان خه‌لیل نوێنه‌ری كۆنگره‌ ستار له‌ هه‌رێمی كوردستان‌و، سلێمان عه‌ره‌ب نوێنه‌ری په‌یه‌ده‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان‌و، هۆشه‌نگ ده‌روێش نوێنه‌ری پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی كورد له‌ هه‌رێمی كوردستان.

پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ شاهۆز حه‌سه‌ن سه‌رۆكی‌ شاندی‌ میوان ڕایگه‌یاند: ئامانج له‌ سه‌ردانه‌كه‌ دروستكردنی‌ یه‌كڕیزیی‌و ته‌بایی‌و، گۆڕینه‌وه‌ی‌ بیروڕا بوو سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی‌ كوردستان‌و عێراق‌و ناوچه‌كه‌.

هه‌روه‌ها ستایشی‌ ڕۆڵی‌ ئه‌رێنیی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامییان كرد له‌ پرسه‌ جیاوازه‌كاندا…

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

Comments
Loading...