سلێمانیی: كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوونه‌وه

2,602

سلێمانیی: كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوونه‌وه

وه‌فدێكی باڵای كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، له‌ سلێمانیی‌ سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كردو له‌لایه‌ن وه‌فدێكی باڵاو رێكخه‌ری گشتیی‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌، پێشوازییان لێكرا.

 ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18/6/2019 وه‌فدێكی باڵای كۆمه‌ڵی ئیسلامیی به‌ سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا عه‌لی باپیر‌ ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و ئه‌ندامێتی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد له‌ شاری سلێمانیی‌و له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی گۆڕان به‌ سه‌رۆكایه‌تی رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و ئه‌ندامێتی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن‌و سه‌رۆكی جڤاتی گشتیی، كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆمه‌ڵ‌و گۆڕان تاوتوێ كران‌و جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه‌، له‌ پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا، به‌ تایبه‌ت بۆ قۆناغه‌كانی داهاتووی كاری پێكه‌وه‌یی سیاسیی له‌ هه‌رێمی كوردستان.

هاوكات له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌ باره‌ی ڕه‌وشی سیاسیی هه‌رێم‌و عێڕاق، هه‌ل‌و مه‌رجی سیاسیی‌و پێشهاتانه‌ی كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا كرا‌.

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

Comments
Loading...