هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی باڵای یه‌كگرتووی ئیسلامیی ده‌كات

3,521

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی باڵای یه‌كگرتووی ئیسلامیی ده‌كات

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11/7/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی، پێشوازیی كرد له‌ وه‌فدێكی باڵای یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی مامۆستا صه‌لاحه‌ددین موحه‌ممه‌د به‌هائه‌ددین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی‌و شاندێكی یاوه‌ریی.
له‌ودیداره‌دا باس له‌دوا گۆڕانكارییه‌كانی عێڕاق به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیی كراو، هاوكات باس له‌ توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندیی برایانه‌ی نێوان كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و یه‌كگرتووی ئیسلامیی كراو، جه‌ختیش له‌به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه‌…

 

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

 

Comments
Loading...