ڕاپه‌ڕین: مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی به‌ركه‌وتوانی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌كات

2,923

ڕاپه‌ڕین: مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی به‌ركه‌وتوانی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌كات

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 22/7/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین هاوڕێ له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی‌و به‌رپرس‌و كارگێڕو ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندی (5) ڕانیه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، سه‌ردانی كاك عه‌بدوڵڵا ئاشقوڵگه‌یی كرد كه‌ له‌ (27/6/2019) سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ماڵه‌وه‌یان به‌ر بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا كه‌وتوون‌و له‌ئه‌نجامدا (3) كه‌س له‌خانه‌واده‌كه‌یان شه‌هید بوون‌و ژماره‌یه‌كیشیان برینداربوون.

له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا مامۆستا عه‌لی باپیر نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕیی به‌وكاره‌ساته‌ دڵته‌زێنه‌و هیوای خواست كوژراوه‌كان بگه‌نه‌ پله‌ی شه‌هاده‌ت‌و شیفای به‌په‌له‌ش بۆ برینداره‌كان بنێڕێ.

له‌به‌رانبه‌ردا بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو سوپاسی مامۆستا عه‌لی باپیرو وه‌فدی یاوه‌ریان كرد بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یان‌و خۆشحاڵی خۆیان به‌وبۆنه‌یه‌وه‌ نیشاندا.

 

Comments
Loading...