ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ: گۆڕانكاریی به‌سه‌ر میكانیزمه‌كاندا ده‌هێنین و له‌سنووری شه‌رعدا هه‌نگاوده‌نێین

2,679

ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ: گۆڕانكاریی به‌سه‌ر میكانیزمه‌كاندا ده‌هێنین و له‌سنووری شه‌رعدا هه‌نگاوده‌نێین

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28/7/2019 هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی (3)و (11)ی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كۆڕێكی بۆ مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان بۆ كادیرانی هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ند ساز كرد.
له‌میانی وتاره‌كه‌یدا مامۆستا عه‌لی باپیر ئاماژه‌ی به‌ دوا پێشهات‌و گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی كرد.
هه‌روه‌ها ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌ركی ڕاسته‌قینه‌ی یه‌كه‌ یه‌كه‌ی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ له‌ خوشك‌و برایان‌و خۆ په‌روه‌رده‌كردن به‌داب‌و نه‌ریته‌ جوانه‌كانی ئیسلام‌و خۆ پێگه‌یاندن‌و په‌روه‌رده‌یه‌كی دروست به‌ ئه‌ری سه‌ره‌كی هه‌موولایه‌كی زانیی، له‌پێناو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كان‌و درێغی نه‌كردن له‌ خزمه‌تكردن به‌ كارو پڕۆژه‌ی ئیسلامیی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵگاكه‌مان.

هاوكات مامۆستا عه‌لی باپیر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ كارو پڕۆژه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌و له‌وپێناوه‌شدا خه‌بات ده‌كه‌ین‌و به‌ئه‌ركی سه‌ره‌كی سه‌رشانی خۆشمانی ده‌زانین.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌و ڕاستیه‌ی دووپات كرده‌وه‌ كه‌ ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی خواو چه‌سپاندنی دادگه‌ریی بۆ كۆمه‌ڵگا مه‌به‌سته‌و، له‌پێناو گه‌یشتن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌رزانه‌ ئامڕازه‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێنین‌و به‌پێی هه‌ل‌و مه‌رجه‌كان‌و له‌سنووری شه‌رعدا هه‌نگاو ده‌نێین.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا مامۆستا عه‌لی باپیر ڕایگه‌یاند: پێویسته‌ مسوڵمان له‌سه‌رده‌می خۆی به‌جێ‌نه‌مێنێ‌‌و پرسیاره‌ تازه‌كان وه‌ڵامی تازه‌ی ده‌وێ‌‌و به‌عه‌قڵێكی كراوه‌و سنگێكی فراوانه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی كێشه‌و گرفته‌كان ببینه‌وه‌و له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان مامه‌ڵه‌بكه‌ین.
هاوكات ئه‌میری كۆمه‌ڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ ده‌مانه‌وێ‌ له‌كۆنگره‌ی داهاتوودا گۆڕانكاریی جددیی كه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئه‌نجام بده‌ین.
كۆڕه‌كه‌ به‌پرسیارو وه‌ڵام‌و سه‌رنج‌و تێبینیی ئاماده‌بوان كۆتایی پێهات‌و بووه‌ مایه‌ی خۆشحاڵیی هه‌موولایه‌ك…

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

Comments
Loading...