سلێمانیی: به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی به‌ڕێوه‌چوو

2,565

سلێمانیی: به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی به‌ڕێوه‌چوو

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30/7/2019 به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ  له‌شاری سلێمانیی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجامداو، ڕۆژی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆتایی هات.

كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت‌ به‌ گفتوگۆو هه‌لسه‌نگاندن‌و په‌سه‌ندكردنی ڕه‌شنووسی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه‌ لیژنه‌كانی پلان‌و ستراتیژو زه‌مینه‌سازیی بۆ چۆنییه‌تی به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئاماده‌یان كردووه‌.

ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پاش وتووێژو هه‌ڵسه‌نگاندن، زۆرینه‌ی بابه‌ت‌و بڕگه‌كانی پڕۆژه‌ ئاماده‌كراوه‌كانی په‌سند كردوه‌و، وتو وێژ له‌وباره‌یه‌وه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌، بڕیاریشه‌ سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی به‌رده‌وام بێت‌و تاوتوێ بڕگه‌و پڕۆژه‌كانی په‌یوه‌ست به‌و پرسه‌ درێژه‌ی هه‌بێت.

ڤیدیۆی كۆبوونه‌وه‌كه‌:

Comments
Loading...