هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ بۆردی به‌ڕێوه‌ردنی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین ده‌كات

2,610

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ بۆردی به‌ڕێوه‌ردنی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین ده‌كات

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 3/8/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ د. سه‌روه‌ر خورشید به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین له‌سلێمانیی‌و بۆردی به‌ڕێوه‌بردنی نه‌خۆشخانه‌.
له‌دیداره‌كه‌دا سه‌ره‌تا به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین سوپاسی مامۆستا عه‌لی باپیر بۆ ڕه‌خساندنی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌و، دواتر ورده‌كاریی ئیش‌و كاری نه‌خۆشخانه‌كه‌و ئه‌وگیرو گرفتانه‌ی دێته‌ به‌رده‌میان خستیه‌ڕوو.

لای خۆشییه‌وه‌ مامۆستا عه‌لی باپیر ڕایگه‌یاند: خۆشحاڵم كه‌ ستافی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین توانیویانه‌ له‌ماوه‌ی (3) ساڵی ڕابردوودا خزمه‌تی گه‌وره‌و به‌رچاوی نه‌خۆش‌و هه‌ژاران بكه‌ن، هه‌روه‌ك گوتیشی: پێویسته‌ زیاتر هه‌وڵی به‌ره‌وپێشچوونی كاره‌كانیان بده‌ن.
ئه‌میری كۆمه‌ڵ ئومێدیشی خواست، له‌سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین بكرێته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی خزمه‌تی زیاتری هاوڵاتییان به‌گشتیی‌و هه‌ژاران به‌تایبه‌تیی بكرێت.

 

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

Comments
Loading...