به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی حاجی مامۆستا مه‌لامحمدی ئیمامیی مامۆستا عه‌لی باپیر پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ ده‌كات

2,495

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی حاجی مامۆستا مه‌لامحمدی ئیمامیی مامۆستا عه‌لی باپیر پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

 

بسم الله الرحمن الرحیم

مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلاً

 

   هەواڵی كۆچی دوایی زانای خواناس‌و خۆڕاگرو تێكۆشه‌ر جەنابی حاجی مامۆستا مه‌لامحمدی ئیمامیی زۆر خه‌مبارو نیگەرانی كردین.

   وەفاتی زانایەكی وەك مامۆستای ئیمامیی كەلێنێكی گەورەیە لەبواری دینداریی‌و زانیاریی‌و مەعریفەتداو، هیوادارین خوای میهرەبان جێگاكەیمان بۆ پڕبكاتەوە.

   داواكارین لە پەروەردگار پله‌و پایه‌ی مامۆستای كۆچ كردو بەرزكاتەوەو لەگەڵ پێعەمبەران‌و ڕاستان‌و شه‌هیدان‌و صاڵحاندا حەشری بكات.

   لێرەوە پرسەو سەرەخۆشیی خۆم‌و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی كۆمەڵی ئیسلامیی بە خانەوادەی بەڕێز مامۆستای مەرحووم‌و زانایانی ڕۆژهەڵات‌و تەواوی مسوڵمانان ڕادەگەیەنین‌و، هیوادارین خوای به‌به‌زه‌یی سێبوریی هەموولایەك بدات‌و مامۆستاش بەبەهەشتی ڕازاوه‌و نه‌بڕاوه‌ی شاد بكات.

   داوای لێبوردنیشمان هه‌یه كه‌‌ نەمانتوانی لەپرسەكەیدا لەنیزیكەوە بەشداربین، هیوادارم ئەم نامەیەمان وەك پرسەنامە لێ قبووڵ بفەرموون.

 

إنا للە وانا إلیە راجعون

 

                                                                                      براتان: عه‌لی باپـیر

                                                                                   28/ ذي الحجة‌/1440كـ

                                                                                         29/8/2019ز

                                                                                             هه‌ولێر

Comments
Loading...