ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی بەشداریی پرسەی مامۆستا مه‌لا سه‌ید مه‌حموود دەکات

3,061
  • 348
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    348
    Shares

ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی بەشداریی پرسەی مامۆستا مه‌لا سه‌ید مه‌حموود دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 4/7/2018 مامۆستا عه‌لی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان‌و وەفدی هاوڕێی بەیاوەریی‌و، وەفدێکی مەڵبەندی 5ی ڕانیەی کۆمەڵی ئیسلامیی، بەشداریی كرد له‌ پرسەی مامۆستا مه‌لا سه‌ید مه‌حموودی نۆڵچکەیی.

له‌میانی پرسه‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر وتارێكی پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كردو، باسی سەرەتاکانی یەکترناسینی کرد لەگەڵ مامۆستای کۆچکردوو و، هەروەها باسی پێگەو ڕۆڵ‌و كاریگه‌ری مامۆستا سه‌ید مه‌حموودی کرد وەکو پیاوێکی کۆمەڵایەتیی لە دەڤەرەکەدا.

هاوكات ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی دوعای خێری بۆ مامۆستای كۆچكردوو كردو له‌خوا پاڕایه‌وه‌ ناوبراو به‌به‌هه‌شتی پان‌و به‌رینی خۆی شاد بكات‌و، سه‌برو ئارامییش به‌ بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو بدات.

ئه‌مه‌و بنەماڵەی کۆچکردوو سوپاسی ئەو سەردان‌و بەشداریی كردنه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامییان كرد له‌پرسه‌كه‌یان‌و ڕایانگه‌یاند: ئه‌و به‌شداریی كردنه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵ له‌غه‌م‌و په‌ژاره‌یانی كه‌م كرده‌وه‌.

دواتر ئەمیری کۆمەڵ‌و وەفدی یاوەریی هه‌رله‌و ده‌ڤه‌ره‌ بەشداریی له‌ژماره‌یه‌ك  پرسەی دیکە کرد.


  • 348
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    348
    Shares
Comments
Loading...