به‌رهه‌مه‌ فیكرییه‌كانی مامۆستا عه‌لی باپیرو ئاماژه‌یه‌ك

4,598
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

به‌رهه‌مه‌ فیكرییه‌كانی مامۆستا عه‌لی باپیرو ئاماژه‌یه‌ك

مامۆستا عه‌لی باپیر له‌ساڵی (1983)زدا یه‌كه‌م كتێبی ده‌نووسێ،‌ به‌ناوی: (پوخته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ئیسلام) كه‌ بریتیه‌ له‌ ته‌فسیری سووڕه‌تی (الفاتحة‌)و له‌ ساڵی: (1984)ز له‌ به‌غداد چاپ ده‌كرێ‌.

له‌وكاته‌وه‌ش‌ تا ئێستا له‌سه‌رجه‌م هه‌ل‌و مه‌رج‌و قۆناغه‌كاندا مامۆستا به‌رده‌وام بووه‌ له‌ نووسین‌و توێژینه‌وه‌ له‌بواره‌ جیاوازه‌كاندا، وه‌ك: (ته‌فسیری قوڕئان‌و، ڕوونكردنه‌وه‌ی ڕێبازی پێغه‌مبه‌ر (سنة‌)و، ئیمان‌و عه‌قیده‌ی ئیسلامیی‌و، فیقهی ئیسلامیی‌و، سیڕه‌و ژیانی پێغه‌مبه‌ر “صلی الله علیه‌ وسلم”و فیكری ئیسلامیی‌و، ته‌زكیه‌ی نه‌فس‌و، سیاسه‌ت‌و حوكمڕانیی‌و، ئافره‌ت‌و خێزان‌و، پرسه‌ باوه‌كانی وه‌ك: عه‌لمانییه‌ت‌و، دیموكڕاسیی‌و، عه‌وله‌مه‌و، مافه‌كانی مرۆڤ‌و، ته‌بایی‌و پێكه‌وه‌ ژیان‌و، به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی بیری توندڕه‌ویی، “داعش به‌نموونه‌”و هونه‌رو، یاوبۆنه‌كان‌و، كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی‌و…هتد.

شایانی باسیشه‌ زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی به‌زمانی ‌كوردیی‌و هه‌ندێكیشیان به‌عه‌ڕه‌بیی نووسراون‌و، ژماره‌یه‌كیشیان وێڕای زمانی عه‌ڕه‌بیی، لـێ‌ وه‌رگێڕدراونه‌ سه‌ر زمانه‌كانی ئینگلیزیی‌و، فارسیی‌و، توركیی‌و، شێوه‌زاری كرمانجیی‌و، تائێستا (24/11/1439كـ-6/8/2018ز) زیاتر له‌ (110) مه‌وسووعه‌و كتێب‌و نامیلكه‌ی‌ چاپ كراون‌و، هه‌ندێك له‌ به‌رهه‌مه‌كانیشی چه‌ند جارێك چاپ كراونه‌وه‌.

ئنجا ئەوەی لێرەدا پێویستە به‌تایبه‌تی ئاماژەی پێ بدرێ، ئەو مه‌وسووعه‌یه‌ كە لە زیندانی (كرۆپەر)ی ئەمریكادا نووسیویەتی، (10/7/2003-28/4/2005)ز لەبەر ڕۆشنایی قوڕئاندا، كە تاكە سەرچاوەی بەردەستی بووە: (الإسلام كما یتجلی في كتاب الله)، كه‌ چاپی یه‌كه‌می له هه‌شت به‌رگ‌و (3420) لاپه‌ڕه‌دایه‌و، له‌چاپی دووه‌میشدا، له‌دووتوێی دوازده‌ (12) كتێب‌و زیاتر له‌ چوار هه‌زار (4000) لاپه‌ڕه‌دا ده‌بێ.

ئه‌مه‌ش وێنه‌ی به‌شێك له‌ به‌رگی كتێبه‌كانه‌:

له‌و لینكه‌ی خواره‌وه‌شدا‌ به‌شێك له‌ به‌رهه‌مه‌كان به‌ pdf وه‌ربگره‌:

http://alibapir.net/ku/%DA%A9%D8%AA%DB%8E%D8%A8%D8%AE%D8%A7%D9%86%DB%95/


  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
Comments
Loading...