به‌رگی نۆیه‌می ته‌فسیری قوڕئانی به‌رزو به‌پێز له‌نووسینی مامۆستا عه‌لی باپیر كه‌وته‌ به‌ردیدی خوێنه‌ران

3,592
  • 569
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    569
    Shares

ته‌فسیری قوڕئانی به‌رزو به‌پێز

به‌رگی نۆیه‌می ته‌فسیری قوڕئانی به‌رزو به‌پێز له‌نووسینی مامۆستا عه‌لی باپیر كه‌وته‌ به‌ردیدی خوێنه‌ران
 
له‌باره‌ی ته‌فسیری سووڕه‌تی یونس نووسه‌ر ده‌ڵێ‌: ئه‌م ته‌فسیرو ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ی چه‌مك‌و واتای ئایه‌ته‌ به‌هێزو پێزه‌كانی سووڕه‌تی (یونس)ه‌و، به‌رگی نۆیه‌می كۆی ئه‌م ته‌فسیره‌ پێك دێنێ‌.
شایانی باسیشه‌ له‌م به‌رگی نۆیه‌مه‌دا، وێڕای ڕوونكردنه‌وه‌ی ماناو مه‌به‌ستی (109) ئایه‌ته‌كه‌ی سووڕه‌تی (یونس)، چه‌ند باسێكی تایبه‌تیش هه‌ن، كه‌ په‌یوه‌ستن به‌نێوه‌ڕۆكی ئایه‌ته‌كانه‌وه‌و، هیوادارم جێ‌ی به‌هره‌و وه‌رگرتنی خوێنه‌رانی سه‌نگین بن، كه‌ بریتیتن له‌:
1- كورته‌ باسێك له‌باره‌ی (وحي)یه‌وه‌.
2- كورته‌ باسێك ده‌رباره‌ی بوونه‌وه‌رو حیكمه‌تی خوا له‌ دروست كردنیدا.
3- كورته‌ باسێك له‌باره‌ی شه‌فاعه‌ته‌وه‌.
4- كورته‌ باسێك له‌باره‌ی خۆرو زه‌وی‌و مانگه‌وه‌.
5- كورته‌ باسێك له‌باره‌ی دۆستانی خوا (أولیا‌ء الله)ه‌وه‌.
6- به‌سه‌رهاتی یونس (علیه السلام)و گه‌له‌كه‌ی.
7- كورته‌ باسێك له‌باره‌ی ئازادی بڕوا هێنانه‌وه‌.


  • 569
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    569
    Shares
Comments
Loading...