Ali Bapir Official Website

به‌غدا: مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامیی له‌ عێڕاق ده‌كات

5
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

به‌غدا: مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامیی له‌ عێڕاق ده‌كات

دوێنێ‌ شه‌و 2/12/2017 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كورستان هاوڕێ‌ له‌گه‌ڵ كاك زانا ڕۆستایی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق له‌ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، له‌به‌غدای پایته‌خت سه‌ردانی د. همام حه‌ممودیی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامیی له‌ عێڕاقی كرد.

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا باسیان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و به‌غداو، چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و قه‌یرانه‌كان كرد.

هاوكات باس له‌بارودۆخی دوز خورماتوو كرا، كه‌ تێیدا ده‌ستدرێژیی زۆر كراوه‌ته‌ سه‌ر موڵك‌و ماڵی هاوڵاتییان‌و، هه‌وره‌ك مامۆستا عه‌لی باپیر داوای كرد له‌ ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامیی كه‌ كاریگه‌رییان هه‌بێ‌ له‌چاكردنی بارودۆخی دوزخورماتوو و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌من‌و ئاساییش بۆ هه‌موو هاوڵاتییان‌و گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان‌و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی قۆناغێكی نوێ‌ له‌پێكه‌وه‌ژیان‌و دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌و گێره‌ شێوێنی له‌ ناوچه‌كه‌دا.

 

Comments
Loading...