Ali Bapir Official Website

به‌غدا: مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق ده‌كات

12
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
به‌غدا: مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق ده‌كات
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3/12/2017 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان هاوڕێ‌ له‌گه‌ڵ كاك زانا ڕۆستایی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق له‌ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، له‌به‌غدای پایته‌خت سه‌ردانی د. سه‌لیم جبووریی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاقی كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌یكدا باس له‌ ڕه‌وشی سیاسیی عێڕاق‌و ناوچه‌كه‌ به‌گشتیی كراو، له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌ د. سه‌لیم جبووری ئاكامی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای بۆ مامۆستا عه‌لی باپیر باس كرد.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌ مامۆستا عه‌لی باپیر داوای له‌ د. سه‌لیم جبووری كرد كه‌ ڕۆڵی خۆی بخاته‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عێڕاقی به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێ‌‌و به‌شی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌دا حه‌ڤده‌.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێڕاق كراو، هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان پێویستیی به‌ زه‌مینه‌سازیی زیاتر هه‌یه‌و پێویسته‌ ئارامیی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ كێشه‌ی تێكه‌وتوه‌و ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ جێگاو ڕێگای خۆیان‌و هه‌ڵبژاردن له‌كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی ئارام‌و سه‌قامگیر ئه‌نجام بدرێت.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌زووترین كات په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و به‌غدا ئاسایی بكرێته‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌نیی هه‌موولایه‌كدایه‌.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ د. سه‌لیم جبووریی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق ستایشی ڕۆڵی په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كرد له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق‌و به‌په‌رله‌مانتاری كارای وه‌سف كردن.
هه‌روه‌ها باس له‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ كرا كه‌ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی پێشكه‌شی كردوه‌ به‌ناوی: پڕۆژه‌ یاسای (ئه‌و سه‌روه‌ت‌و سامانه‌ت له‌كوێ‌ بوو) وه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڵێنیدا ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ بخاته‌ به‌رنامه‌ی كارو ده‌نگدانی له‌سه‌ر بدرێ‌.
ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:
Comments
Loading...