Ali Bapir Official Website

به‌غدا: مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی سه‌ید عه‌ممار حه‌كیم ده‌كات

16
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

به‌غدا: مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی سه‌ید عه‌ممار حه‌كیم ده‌كات

له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدای پایته‌خی عێڕاق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4/12/2017 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان هاوڕێ‌ له‌گه‌ڵ زانا ڕۆستایی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانی عێڕاق، سه‌ردانی سه‌ید عه‌ممار حه‌كیم ئه‌میندای گشتیی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانیی كرد.

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا مامۆستا عه‌لی باپیر سوپاسی هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌ید عه‌ممار حه‌كیمی كرد، كه‌ خۆی‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ئێستاو ڕابردوودا به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان نواندوویانه‌و، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی داوای له‌به‌ڕێزیان كرد له‌م قۆناغه‌شدا ڕۆڵی كاریگه‌ریی خۆی ببینێ‌ بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای پابه‌ندیی به‌ده‌ستووی عێڕاقی.

هاوكات مامۆستا عه‌لی باپیر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌شی هه‌رێمی كوردستان له‌یاسای بودجه‌ی (2018) كه‌م نه‌كرێته‌وه‌ بۆ (12.6).

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ید عه‌ممار حه‌كیم باسی له‌ پێشهاته‌كانی دوای ڕیفراندۆم كردو، هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ ڕوونه‌دانی ئه‌م بابه‌ته‌ خسته‌ڕوو و، هیوای خواست كه‌ له‌ئایینده‌یه‌كی نیزیكدا گفت‌وگۆكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و به‌غدا ده‌ست پێبكرێته‌وه‌.

له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ متمانه‌ بگێردرێته‌وه‌ له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و به‌غدا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ردوولا هه‌ڵوێستی كاریگه‌رو ئیجابیی خۆیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ پته‌كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و به‌غداو چاره‌سه‌ركردنی گرفت‌و كێشه‌كان، له‌ڕێگای گفت‌و گۆو دیالۆگه‌وه‌.

 

 

Comments
Loading...