جیهاد له‌ڕێی خوادا بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ڵه‌ له‌جیهاد تێنه‌گه‌ین و له‌سه‌ر جه‌نگ كردنمان قه‌رزدار نه‌بینه‌وه‌

2,822
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

جیهاد له‌ڕێی خوادا بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ڵه‌ له‌جیهاد تێنه‌گه‌ین و له‌سه‌ر جه‌نگ كردنمان قه‌رزدار نه‌بینه‌وه‌

ده‌ستپێك

ئه‌م نامیلكه‌یه‌ له‌ ئه‌سڵدا وتارێكی به‌رێز: (مامۆستا عه‌لی باپیر) بووه‌، كه‌ له‌ڕۆژی (24جمادی الپانی 1422ك) به‌رانبه‌ر (12/9/2001)دا دراوه‌، له‌باره‌گای هێزی كه‌ركووك له‌گوندی (یاڵانپێ‌)، له‌كاتی ئاهه‌نگی كۆتایی پێهاتنی خوڵێكی سه‌ربازیی كه‌ فێرگه‌ی سه‌ربازی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بۆ پۆله‌ پێشمه‌رگه‌یه‌كی هێزه‌ تێكۆشه‌ره‌كانی كردبوویه‌وه‌‌و مامۆستا وتاره‌كه‌ی به‌شێوه‌ی ئیرتیجالی بۆ مامۆستایه‌كانی خوله‌كه‌‌و موجاهیده‌ به‌ژداربووه‌كان‌و زۆرێك له‌برایانی موجاهید، داوه‌.

جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وتاره‌كه‌ی مامۆستا چه‌ند بابه‌ت‌و مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر گرنگی گرتوونه‌ خۆی كه‌ تیشك خستنه‌ سه‌ریان بۆ مسوڵمانانی ئه‌مڕۆ زۆر پێویسته‌، چاپ كردنیمان به‌پێویست زانیی‌و، سه‌ره‌تا كاك (ته‌ها ئه‌حمه‌د) ئه‌ندامی به‌شی ڕۆژنامه‌نووسی له‌ كاسێته‌وه‌ هێنایه‌ سه‌ركاغه‌ز‌و پاشان به‌نده‌ش پێیدا چوومه‌وه‌ فه‌رمووده‌كانیم (تخریج) كرد‌و ژماره‌ی ئایه‌ته‌كانم نووسی پاشان مامۆستا خۆشی پێیدا چۆته‌وه‌.

هیواداریشم برایانمان زۆر چاك بیخوێننه‌وه‌‌و هه‌زمی بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی هه‌م به‌رچاویان زیاتر ڕۆشن بێته‌وه‌، هه‌م چڵكه‌ هه‌وری گومانیش ئه‌گه‌ر به‌ئاسمانی بیر‌و هزریانه‌وه‌ هه‌بێت بڕه‌وێته‌وه‌.

له‌خوای به‌خشه‌ریش داواكارم كه‌ یارمه‌تی مامۆستا بدات بۆ زیاتر خزمه‌تی ئیسلام‌و موسڵمانان.

موحه‌ممه‌د سه‌نگاوی

26/رجب/1422

13/10/2001ز

هه‌روه‌ها له‌ پێشه‌كی ئه‌م ناملكه‌یه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر ده‌نووسێ‌‌و ده‌ڵێ‌:

 

خوێنه‌ره‌ به‌ڕێزه‌كان!

له‌م ڕۆژگاره‌دا كه‌ئیسلام‌و ئیسلامییه‌كان‌و مسوڵمانان كه‌وتوونه‌ته‌ به‌ر توندترین‌و بێ ڕه‌حمانه‌ترین هێرش‌و په‌لاماری پڕوپاگه‌نده‌ی دام‌و ده‌زگا جۆراوجۆره‌كانی ڕاگه‌یاندنی نه‌یارانی ئیسلام، خستنه‌ڕووی ڕاستێتیه‌كانی (حقائق)ی ئیسلام وه‌ك له‌قوڕئانی خوا‌و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا هاتوون به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ڕازیكردن یان ڕق هه‌ڵسانی ئه‌م‌وئه‌و، به‌یه‌كێك له‌كار‌و خزمه‌ته‌ هه‌ره‌گه‌وره‌‌و پێویسته‌كانی كاری ئیسلامیی داده‌نرێت، چونكه‌ گه‌لێك جاران خه‌ڵكی هه‌ڵوێستێكی ناحه‌زانه‌‌و دژانه‌ به‌رانبه‌ر به‌شتێك ده‌رده‌بڕن له‌سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه‌ كه‌ له‌باره‌یه‌وه‌ چه‌واشه‌‌و دڕدۆنگ كراون‌و حه‌قیقه‌تی ئه‌وشته‌یان له‌به‌رچاو شێوێنراوه‌‌و ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌چڵێنراوه‌! عاره‌بیش گوتوویانه‌: (الناسُ أعداءُ ماجَهِلوا).

جا مه‌سه‌له‌ی جه‌نگ‌و جیهاد یه‌كێكه‌ له‌بابه‌تانه‌ی كه‌ گه‌وره‌ترین پشك‌و به‌شی هه‌بووه‌و هه‌یه‌ له‌و هێرش‌و په‌لامار‌و پڕوپاگه‌نده‌ ئیعلامییه‌ی دوژمن‌و ناحه‌زانی ئیسلام‌و مسوڵمانان‌و، له‌شێوێنراوان‌و گه‌چڵێنرانه‌دا له‌لای خه‌ڵك حه‌شاماتێكی زۆری له‌ئیسلام ناحاڵی‌و بێ ئاگا.

بۆیه‌ به‌پێویستی ده‌زانم هه‌تا ده‌رفه‌تی نووسینی كتێبێكی سه‌ربه‌خۆم له‌باره‌ی جه‌نگ‌و جیهاده‌وه‌ بۆ ده‌ره‌خسێ –وه‌ك پێشتر گفتم داوه‌-، جارجاره‌ له‌كات‌و بۆنه‌ی گونجاودا تیشك بخه‌مه‌ سه‌ر هه‌ندێك له‌مه‌سه‌له‌‌و بابه‌تی جه‌نگ‌و جیهاد، چونكه‌ وه‌ك گوتراوه‌: (لايَستقُطُ المَيْسُورُ بالمَعسوور)

جا ئه‌م نامیلكه‌یه‌ش له‌ئه‌سڵدا (وتار)بووه‌و دوایی له‌كاسێته‌وه‌ هێنراوه‌ته‌ سه‌ركاغه‌ز، چوار ڕاستی (حقیقه‌)ی گه‌وره‌ی له‌باره‌ی جه‌نگ‌و جیهاده‌ وه‌ حه‌وت ئامۆژگاری گرنگی بۆ برایانی موجاهیدی گرتوونه‌ نێوخۆی، كه‌ پێم وایه‌ هه‌م زانینی چوار ڕاستییه‌كان‌و هه‌م وه‌رگرتنی حه‌وت ئامۆژگاریی‌و ڕێڕوونیه‌كانیش ده‌بنه‌ مایه‌ی پارێزران له‌گه‌لێك جۆره‌ چه‌واشه‌كران‌و به‌هه‌ڵه‌داچوون‌و ڕێ لێ بزربوون له‌بواری جیهاد كردن‌و جه‌نگ‌و به‌ره‌نگاری له‌ئیسلام دا.

شایانی باسیشه‌ كه‌ ئه‌م نامیلكه‌یه‌ نامیلكه‌ی چواره‌مه‌ له‌باره‌ی جه‌نگ‌و جیهاده‌وه‌‌و هه‌ركام له‌نامیلكه‌ی: (پێشمه‌رگه‌ی ئیسلام یان مسوڵمانی موجاهید كێیه‌‌و چونه‌؟!) كه‌ هه‌تا ئێستا چوار جار چاپ كراوه‌وته‌وه‌، وه‌ نامیلكه‌ی: (جیهاد له‌ڕێی خواداو چه‌ند سه‌رنج‌و ئاگادارییه‌ك) كه‌ئه‌مه‌ش تائێستا سێ جاران چاپكراوه‌ته‌وه‌، وه‌ نامیلكه‌ی: (جیهاد له‌ڕێی خوادا چی یه‌‌و بۆچی ده‌كرێ‌و چۆن ده‌كرێ؟!) كه‌ چاوه‌ڕێی چاپه‌، چه‌ند ئاڵقه‌یه‌كی دیكه‌ی زنجیره‌ی نامیلكه‌كانی له‌مه‌ڕ جه‌نگ‌و جیهادن، كه‌ ده‌گونجێ له‌داهاتوودا هه‌موویان له‌دوو توێی كتێبێك دا كۆبكرێته‌وه‌.

له‌خوای به‌خشنده‌ش داواكارم كه‌ چاكترین پاداشتی هه‌ركام له‌كاك (ته‌ها ئه‌حه‌د)‌و مامۆستا (موحه‌ممه‌د ره‌زا سه‌نگاوی) بداته‌وه‌ كه‌هه‌ركامێكیان به‌شێوه‌یه‌ك ده‌رو ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ ئاماده‌كردنی ئه‌م نامیلكه‌یه‌دا، زۆر سوپاسیان ده‌كه‌م‌و بێگومان به‌گوێره‌ی نیاز‌و مه‌به‌ستی نێو دڵیان‌و ئه‌رك‌و ماندووبوونیان له‌خێرو پاداشتی ئه‌م خێرو چاكه‌ به‌رده‌وامه‌ (الصدقة الجاریة)دا به‌شدارن خوا تۆفیق‌و هیدایه‌تیان بدات بۆكار‌و خزمه‌تی چاكتر زیاتریش‌و (إخلاص) ‌و (إصابة)ی زیاتریش له‌كاره‌كانمان به‌هه‌موو لایه‌كمان ببه‌خشێ.

   1ی شعبان 1422ك

18/10/2001ز

ئه‌حمه‌د ئاوا

 


  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
Comments
Loading...