جیهاد له‌ڕێی خوادا چیه‌و؟ بۆچی ده‌كرێ؟ چۆن ده‌كرێ؟

3,350
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

جیهاد له‌ڕێی خوادا چیه‌و؟ بۆچی ده‌كرێ؟ چۆن ده‌كرێ؟

ئه‌م نامیلكه‌یه‌

خوێنه‌ری به‌ڕێز!
ئه‌م نامیلكه‌یه‌ی به‌رده‌ستت كه‌ چواره‌مین نامیلكه‌یه‌ له‌ زنجیره‌یه‌ك كه‌ ده‌رباره‌ی (جه‌نگ‌وجیهاد) نووسراون، كه‌ له‌نامیلكه‌ی: (جیهاد له‌ڕێی خوادا: بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌ڵه‌ له‌ جیهاد تێنه‌گه‌ین‌و له‌سه‌ر جه‌نگ كردنمان قه‌رزار نه‌بینه‌وه‌)شدا ئاماژه‌مان به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ كردووه‌‌و ناوی نامیلكه‌كانیشمان هێناوه‌.
ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش ده‌قی وتارێكه‌ كه‌به‌هه‌مان ناو و نیشان له‌مزگه‌وتی: (جیهاد)دا له‌سلێمانیی دراوه‌و، پاشان برای به‌رێز‌و دڵسۆزم كاك (مه‌لا بیلال قه‌ڵادزه‌یی) له‌كاسێته‌وه‌ هێناویه‌ته‌ سه‌ر كاغه‌ز‌و ڕێكی خستوه‌و، خۆشم چاوێكم پێدا خشاندۆته‌وه‌، خوا پاداشتی كاك مه‌لا بیلال ‌و سه‌رجه‌م ئه‌وبراو خوشكه‌ دڵسۆزانه‌مان بداته‌وه‌ كه‌ به‌هه‌ر شێوه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ك بووه‌ خۆیان به‌خزمه‌تی به‌رهه‌مه‌كانی به‌نده‌‌و پاراستن‌و تۆماركردن‌و بڵاوكردنه‌ویانه‌وه‌ ماندوو ده‌كه‌ن‌و خۆشم هه‌رهێنده‌م له‌ده‌ست دێ كه‌ پاش دووعای خێر پڕ به‌دڵ سوپاسیان بكه‌م‌و بێگومان ئه‌وانیش كه‌م‌و زۆر له‌پاداشتی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی به‌نده‌دا به‌شدارده‌بن به‌پێی فه‌رمووده‌ی: (الدالُ علی الخیر) واته‌: ڕێنمایی كار به‌ره‌و خێر‌و چاكه‌یه‌ك وه‌ك ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ی وایه‌.
خوای به‌خشه‌ریش ئه‌م به‌رهه‌مه‌و هاوه‌ڵه‌كانی دیكه‌ی بكاته‌ مایه‌ی زیاتر‌و چاكتر به‌رچاو ڕوونكردنه‌وه‌ی مسوڵمانان به‌گشتیی‌و برا موجاهیده‌كانمان به‌تایبه‌ت، له‌بواری كار‌و جیهادی ئیسلامییدا، كه‌بێگومان هه‌ڵه‌و كرچ‌و كاڵیه‌كانی مسوڵمانان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی كاروچالاكی ئیسلامییدا به‌گشتیی‌و به‌تایبه‌ت له‌بواری جه‌نگ‌و جیهاددا، هه‌م كه‌ره‌سته‌ی پڕوپاگه‌نده‌ چه‌واشه‌كاریی باش ده‌خاته‌ به‌رده‌ست دوژمن‌و ناحه‌زه‌كانی ئیسلام به‌خۆماڵیی‌و ده‌ره‌كییه‌وه‌، هه‌م بیانوو ‌و پاساو زیاتریشیان بۆ ده‌ڕخسێنێ‌ بۆ دژایه‌تی ئیسلام‌و ئه‌هلی ئیسلام، به‌ناوو ناتۆره‌ لێهه‌ڵدانی جۆراوجۆره‌وه‌، كه‌به‌داخه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك جه‌ماوه‌ر به‌بێ‌ بیر لێكردنه‌وه‌‌و لێوردبوونه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌ ژێر كاریگه‌رییانه‌وه‌و وه‌ك تووتی قسه‌‌و بیروبۆچوون‌و ناوو ناتۆره‌و پڕوپاگه‌نده‌كانی دوژمنانی ئیسلام دووپات ده‌كاته‌وه‌!

عه‌لی باپیر
3ژی الحجه‌/ 1433
15/3/2003
هه‌ورامان – ئه‌حمه‌دئاوا

 


  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
Comments
Loading...