جیهاد له‌ڕێ‌ی خواداو چه‌ند سه‌رنج‌و ئاگادرییه‌ك

2,622
  • 1
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    1
    Share

جیهاد له‌ڕێ‌ی خواداو چه‌ند سه‌رنج‌و ئاگادرییه‌ك

پێشه‌كی چاپی یه‌كه‌م
خوێنه‌رانی به‌ڕێز‌و خۆشه‌ویستم.
سه‌لام‌و ڕه‌حمه‌ت‌و به‌ره‌كه‌تی خواتان بڕژێته‌سه‌ر.
ئه‌م نامیلكه‌یه‌ی به‌رده‌ستتان ده‌قی وتارێكه‌ كه‌ له‌ڕۆژی جومعه‌ی (22/5/1998) له‌ مزگه‌وتی (جیهاد)دا له‌شاری سلێمانیی له‌لایه‌ن به‌نده‌وه‌ خوێنراوه‌ته‌وه‌ برایه‌كی خۆشه‌ویستی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانیی له‌سه‌ر كاسێته‌وه‌ هێناویه‌ته‌ سه‌ركاغه‌ز‌و، دواتر برای به‌ڕێز‌و دڵسۆزم مامۆستا حه‌سه‌ن بابه‌كر نووسیویه‌ته‌وه‌‌و پێیدا چۆته‌وه‌‌و ئاماده‌ی كردوه‌ بۆچاپ.
دیاره‌ جگه‌ له‌چه‌ند ورده‌ ده‌ستكارییه‌ك له‌چه‌ند ووشه‌و ته‌عبیر‌و ریزبه‌ندیی مه‌سه‌له‌كانیداو زیادكردنی چه‌ند په‌راوێزێك، وتاره‌كه‌ وه‌ك خۆی هێڵراوه‌ته‌وه‌‌و ده‌ستكاری جه‌وهه‌ر‌و نێوه‌ڕۆكه‌كه‌ی نه‌كراوه‌ته‌وه‌، وه‌ له‌ ڕاستیدا ئه‌گه‌ر داواكاریی‌و سووربوونی هه‌ندێك له‌برایانی دڵسۆز نه‌بوایه‌ حه‌زم نه‌ده‌كرد ئه‌و ووتاره‌ بكرێته‌ نامیلكه‌‌و چاپ بكرێ، چونكه‌ مه‌سه‌له‌ی جیهاد ناكرێ له‌دووتوێی وتارێك‌و دوواندا بخرێنه‌ ڕوو.
خوای میهره‌بانیش پشتیوان بێ‌ به‌ته‌مام له‌داهاتوودا له‌ كتێبێكی سه‌ربه‌خۆدا مه‌سه‌له‌ی جیهاد بتوێژمه‌وه‌و به‌خه‌ست‌و خۆڵی باسی بكه‌م هیوادارم ئه‌م نامیلكه‌یه‌ش كه‌لێنێك پڕبكاته‌وه‌ هه‌تا ئه‌و هه‌ل‌و ده‌رفه‌ته‌مان بۆ ده‌ڕه‌خسێ‌.
له‌پێشه‌وه‌ش له‌خوای په‌روه‌ردگارو به‌به‌زه‌یی داوای لێبوردن ده‌كه‌م له‌هه‌ر هه‌ڵه‌‌و كه‌م‌و كورتییه‌ك، پاشانیش داوا له‌ براو خوشكانی ئیسلامییم ده‌كه‌م، كه‌سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی جیهادو جه‌نگ له‌ڕێی خوادا هه‌ر تێبینی‌و پێشنیارێكیان هه‌بوو بۆم بنێرن به‌شكم له‌ نووسینی ئه‌و بابه‌ته‌دا كه‌ نیازی نووسینم هه‌یه‌ لێیان به‌هره‌مه‌ند بم.

(سبحانك اللهم وبحمدك اشهد أن لا إله إلا أنت استغفرك واتوب إلیك)

5/صفر 1419ك
30/5/1998ز
شاره‌زوور: ئه‌حمه‌د ئاوا
عه‌لی باپیر

 


  • 1
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    1
    Share
Comments
Loading...