ده‌ربه‌ندیخان: مامۆستا عه‌لی باپیر گه‌یشته‌ ده‌ربه‌ندیخان‌و له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی ده‌ربه‌ندیخانی كۆمه‌ڵ كۆده‌بێته‌وه‌

2,958
  • 272
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    272
    Shares

ده‌ربه‌ندیخان: مامۆستا عه‌لی باپیر گه‌یشته‌ ده‌ربه‌ندیخان‌و له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی ده‌ربه‌ندیخانی كۆمه‌ڵ كۆده‌بێته‌وه‌

 

له‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 7/5/2018 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان هاوڕێ‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی له‌شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی ده‌ربه‌ندیخانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كردو له‌لایه‌ن كاك خالد كاكه‌برا به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌ن‌و كارگێڕو ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌وه‌ پێشوازیی له‌ وه‌فده‌ه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ كرا.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا مامۆستا عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ ستافی ئه‌نجوومه‌ن وته‌یه‌كی پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كردو تیشكی خسته‌سه‌ر دوایین بارودۆخی سیاسیی عێڕاق‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی.
هاوكات ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی باسی چۆنیه‌تی سه‌رخستنی لیستی 104ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كردو هانیدان هه‌وڵه‌كانیان زیاتر بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ سه‌رخستنی لیسته‌كه‌و، گوێشی له‌ئاماده‌بوان كرد بۆ سه‌رنج‌و تێبینییه‌كانیان به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی كارو پڕۆژه‌ی ئیسلامیی له‌هه‌رێمی كوردستان.

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

 

 


  • 272
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    272
    Shares

Comments
Loading...