سلێمانیی: ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ به‌ یاوه‌ریی‌ شاندێك سه‌ردانی‌ كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی ده‌كات

859
  • 370
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    370
    Shares

سلێمانیی: ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ به‌ یاوه‌ریی‌ شاندێك سه‌ردانی‌ كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی ده‌كات

 

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10/1/2018 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ كوردستان، به‌ یاوه‌ریی‌ شاندێك له‌ سلێمانیی‌ سه‌ردانی‌ كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی جێگری‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كرد.

 

سه‌ردانه‌كه‌ی‌ ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ بۆ به‌خێرهێنانه‌وه‌ی‌ ناوبراو و پرسینه‌وه‌ بوو له‌ ڕه‌وشی‌ ته‌ندروستیی‌، پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ بۆ وه‌رگرتنی‌ چاره‌سه‌ر سه‌ردانی‌ ئه‌ڵمانیای‌ كردبوو.

 

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر هیوای‌ خواست ته‌ندروستیی‌ جێگری‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ یه‌كێتی به‌ره‌و باشتر بچێت‌و سه‌لامه‌تیی‌ ته‌واوی‌ بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌.

 

لای‌ خۆشییه‌وه‌ كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی‌ جێگری‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌، سه‌ردانه‌كه‌ی‌ ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ به‌رزنرخاندو سوپاسی‌ مامۆستا عه‌لی باپیریشی‌ كرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ پێشتر له‌ وڵاتی‌ ئه‌ڵمانیا له‌ ڕه‌وشی‌ ته‌ندروستیی‌ پرسیوه‌ته‌وه‌و سه‌ردانی‌ كردووه‌.

 

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

 


  • 370
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    370
    Shares
Comments
Loading...