سلێمانیی: ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی ڕابردووی په‌رله‌مان كۆبۆوە‌

2,572
  • 202
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    202
    Shares

سلێمانیی: ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی ڕابردووی په‌رله‌مان كۆبۆوە‌

ئەمڕۆ شەممە 3/11/2018 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ شاری سلێمانیی‌و به‌ ئاماده‌بوونی‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ سیاسیی له‌گه‌ڵ كاندیدانی‌ لیستی‌ 194ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بۆ هه‌ڵبژاردنی ڕابردووی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مامۆستا عەلی باپیر هه‌وڵ‌و ماندووبونی‌ سه‌رجه‌م كاندیده‌كانی‌ به‌رز نرخاندو ده‌ستخۆشیی‌و سوپاسی خۆی‌و ئه‌نجوومه‌نی‌ سیاسیی ئاراسته‌ كردن.

له‌به‌رانبه‌ر هه‌وڵ‌و ماندوبوونیان له‌ سه‌رخستنی‌ لیستی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بۆ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، مامۆستا عه‌لی باپیر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد به‌و پێیه‌ی‌ لیستی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی سه‌ركه‌وتنی‌ به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ ئه‌وه‌ ئاماژه‌یە بۆ سه‌ركه‌وتنی‌ ته‌واوی كاندیده‌كان.

ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی پیرۆزبایی له‌ كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان كردو وێرای سوپاس‌و پێزانین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد  به‌ هه‌وڵ‌و ماندوبوونی‌ سه‌رجه‌م كاندیده‌كان توانراوه‌ چه‌ند كاندیدێكی‌ نوێ بچێته‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌وه‌.

هه‌روه‌ها سوپاس‌و پێزانینی‌ خۆی ئاراسته‌ی‌ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ خولی چواره‌می په‌رله‌مانی‌ كوردستان كردو ده‌ستخۆشییشی له‌ تیمی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌ كابینه‌ی‌ پێشووی حكوومه‌ت كردو جه‌ختی‌ له‌وه‌ كردوه‌ كه‌ سه‌ركه‌وتوانه‌ ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان ئه‌نجامداوه‌.

له‌ به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی دووپاتی‌ كرده‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر سیاسه‌ت‌و هه‌ڵوێسته‌كانی‌ ڕابردووی له‌ چوار ساڵی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:


  • 202
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    202
    Shares
Comments
Loading...