سلێمانیی: ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كۆده‌بێته‌وه‌

4,750
  • 116
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    116
    Shares

سلێمانیی: ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كۆده‌بێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ سێ‌شه‌ممه‌ 10/7/2018 به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری  كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له‌شاری سلێمانیی گرێدا.

له‌ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مامۆستا علی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی تیشكی خسته‌ سه‌ر دوا گۆڕانكارییه‌كانی عێڕاق‌و كوردستان‌و، جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌ سیاسییه‌كانی كۆمه‌ڵ كرده‌وه‌.

 دواتر دوا زانیارییه‌كانی ئه‌ژمار كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان خرایه‌ ڕوو،  ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ  نیگه‌رانی خۆی نیشاندا له‌سه‌ر گۆڕینی بڕیاری ئه‌ژماری گشتیی سندووقه‌كان بۆ ئه‌ژماری به‌شێكی سندووقه‌كان، كه‌ چاوه‌ڕوانی گۆڕانكاریی ئه‌وتۆی لێناكرێ‌و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م ئه‌ژماركردنه‌وه‌ به‌سیاسیی كراوه‌و به‌ستراوه‌ به‌ ئاینده‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێڕاق، كه‌ تاچه‌ند به‌ خواستی هێزه‌ ده‌ره‌كییه‌كان ته‌واو ده‌بێت.

پاشان سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ باسی له‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كردو جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی لیستی پاڵێوراوان كرده‌وه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌، هه‌روه‌ها  بۆ ڕێگرتن له‌ ته‌زویرو ساخته‌كاریی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تر كرده‌وه‌.

له‌ته‌وه‌ری نێوخۆدا بڕیاری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی درا له‌ كاتێكی گونجاودا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن‌و دیراسه‌كردنی به‌رنامه‌و كاری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و خواستی قۆناغه‌كه‌ له‌هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه‌، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ گشتیی‌و نێوخۆییه‌كان كرایه‌وه‌.

ڤیدیۆی كۆبوونه‌وه‌كه‌:


  • 116
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    116
    Shares
Comments
Loading...