سلێمانیی: ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كۆده‌بێته‌وه‌

304
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

سلێمانیی: ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كۆده‌بێته‌وه‌

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18/12/2017 له‌باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی له‌شاری سلێمانیی به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆبوویه‌وه‌.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی سیاسیی ئێستای هه‌رێمی كوردستان‌و پرسی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی هاوڵاتییان‌و خراپی گوزه‌رانیان كرا.
هاوكات ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی ناڕه‌زایه‌تیی‌و خۆپیشاندان به‌ڕێگه‌ی مه‌ده‌نیی‌و دوور له‌ توندو تیژیی به‌ مافێكی ڕه‌وای هاوڵاتییان ده‌زانێت، به‌ده‌مه‌وه‌ چوون‌و جێبه‌جێ‌كردنی خواسته‌كانی هاوڵاتییان به‌ئه‌ركی سه‌رشانی حكوومه‌ت ده‌زانێت.
تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنیش، ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك‌و بێگه‌ردو دوور له‌ گزیی‌و ساخته‌كاریی ده‌كاته‌وه‌، به‌ئه‌ركی سه‌رشانی كۆمسیۆنیشی ده‌زانێت كه‌ لیستی ده‌نگده‌ران پاك بكاته‌وه‌.
ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

 

 


  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
Comments
Loading...