سلێمانیی: به‌ئاماده‌بوونی مامۆستا عه‌لی باپیر، كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و یه‌كێتی نیشتمانیی كۆبوونه‌وه‌

702
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

سلێمانیی: به‌ئاماده‌بوونی مامۆستا عه‌لی باپیر، كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و یه‌كێتی نیشتمانیی كۆبوونه‌وه‌

ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 10/1/2018 له‌ باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی له‌شاری سلێمانیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونه‌وه‌.

 

له‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و موحه‌ممه‌د حه‌كیم‌و ڕێبوارحه‌مه‌د ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و دیاریی موحه‌ممه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی‌و ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێشوازییانكرد له‌ وه‌فدی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی‌و شۆڕش ئیسماعیل ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی‌و له‌تیف شێخ عومه‌ر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی‌و ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی‌و سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له‌به‌غداد.

 

له‌دیداره‌كه‌دا باس له‌په‌یوه‌ندیی نێوان كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌تایبه‌ت له‌ سنووری ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان كرا.

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

 

 


  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
Comments
Loading...