سلێمانیی: شاندی باڵای كۆمەڵی ئیسلامیی‌و بزووتنەوەی گۆڕان كۆبوونەوە

4,019
  • 215
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    215
    Shares

سلێمانیی: شاندی باڵای كۆمەڵی ئیسلامیی‌و بزووتنەوەی گۆڕان كۆبوونەوە

 

ئەمڕۆ چوار شەممە 23/10/2018 شاندی باڵای كۆمەڵی ئیسلامیی‌و بزووتنەوەی گۆڕان بەئامدابوونی مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی‌و عومەری سەید عەلی ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە مەكۆی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان كۆبوونەوە.

دوای كۆبونەوەكە وتەبێژی هەردوولایەن كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییان سازكرد، د. شۆڕش حاجی وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند: لە كۆبونەوەكە تاوتوێی هەڵبژاردنەكان‌و ئەنجامە ڕاگەیەندراوەكان‌و بارودۆخی سیاسییان كردووەو هەردوولا ئیدانەی ئەو تەزویرە بێشومارەی پارتیی‌و یەكێتیی دەكەن‌و دەزگای هەڵبژاردنی حیزبەكانیان بۆ تانەدان لە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان ڕاسپاردووەو لەسەر پرسە چارەنووس سازەكان پێكەوە یان بەڕاوێژكردن هەنگاو دەنێین.

 

ڕێبوار حەمەد وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامیی ڕایگەیاند: كۆبوونەوەكەی دوێنێ‌ سەركردایەتیی كۆبوونەوەیەكی ئاسایی بووەو لە هیچ شوێنێكیش نەیانوتووە بۆ یەكلایكردنەوەی بەشدارییكردن یان نەكردنی حكوومەتی ئایندەیەو كاتیش بۆ ئەو یەكلایكردنەوە دیاریی نەكراوەو پەیوەستە بە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان‌و یەكلابوونەوەی تانەكان.

ڤیدیۆی هەواڵەكە:


  • 215
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    215
    Shares
Comments
Loading...