سلێمانیی: كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ‌و گۆڕان‌و یه‌كگتوو و هاوپه‌یمانیی به‌ڕێوه‌چوو

3,014
  • 282
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    282
    Shares

سلێمانیی: كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ‌و گۆڕان‌و یه‌كگتوو و هاوپه‌یمانیی به‌ڕێوه‌چوو

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 30/8/2018 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌شاری سلێمانیی ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی چوار لایه‌نی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان‌و یه‌كگرتووی ئیسلامیی‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و هاوپه‌یمانیی بۆ دیموكڕاسیی‌و دادپه‌روه‌ریی بوو.

دوای کۆبوونەوەی کەسی یەکەمی چوار لایەنە سیاسییەکە لە بارەگای هاوپەیمانی بۆ دیموکراسیی‌و دادپەروەریی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا د. رێبوار كەریم وتەبێژی هاوپەیمانیی بۆ دیموكراسیی‌و دادپەروەریی راگەیێندراوی کۆتایی کۆبوونەوەکەی خوێندەوە کە لەم سێ خاڵە پێکهاتووە:

1-  سەبارەت بە پرسی سیاسیی عێراق‌و پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق جەخت دەکەینەوە لەسەر پرۆژەیەکی نیشتمانیی گشتگیر بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بژێوی خەڵک‌و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان‌و هاووڵاتیانی عێراق.

2- لەکۆبوونەوەکە پێداگریی کرا لەسەر هەڵبژاردنێکی پاک‌و بێگەرد، کە گوزارشت بێ لە ئیرادەی ڕاستەقینەی خەڵک.

3- هەرچوار لایەن بەردەوام دەبن لە گفتوگۆو هەماهەنگیی‌و هاوکاریی کاری هاوبەش.

 

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

 

 


  • 282
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    282
    Shares
Comments
Loading...