كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و یه‌كێتی نیشتیمانیی له‌ ئاستی باڵا كۆبوونه‌وه‌

4,520
  • 311
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    311
    Shares

كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و یه‌كێتی نیشتیمانیی له‌ ئاستی باڵا كۆبوونه‌وه‌

 

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29/8/2018 شاندی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و یه‌كێتی نیشتمانیی له‌سه‌ر ئاستی باڵا كۆبوونه‌وه‌و، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌ مه‌كته‌بی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
شاندی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌، له‌ مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و عه‌بدولستار مه‌جیدو موحه‌ممه‌د بامۆكیی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و حه‌سه‌ن بابه‌كر به‌رپرسی مه‌كته‌بی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی پێكهاتووه‌.
وه‌فدی یه‌كێتی پێكهاتووه‌ له‌ مه‌لا به‌ختیارو سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی‌و شاڵاو كۆسره‌ت ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ تاووتوێكردنی دوا پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسیی هه‌رێم و ئاماده‌سازیی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌.

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:


  • 311
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    311
    Shares
Comments
Loading...