مامۆستا عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كۆده‌بێته‌وه‌

4,169
  • 213
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    213
    Shares

مامۆستا عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كۆده‌بێته‌وه‌

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 30/6/2018 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كردو، له‌لایه‌ن به‌رپرس‌و كارگێڕو ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌نده‌وه‌ پێشوازیی له‌ ئه‌میری كۆمه‌ڵ كرا.

دواتر له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كابینه‌ی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر، مامۆستا عه‌لی باپیر تیشكی خسته‌ سه‌ر دوایین گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كانی عێڕاق به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیی.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنی كارو پڕۆژه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌سنووری هه‌ولێر، ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی پێویستی ئاڕاسته‌ی ئاماده‌بوان كردو هانی دان به‌ برایانه‌وگه‌شبینییه‌وه‌ به‌رده‌وام بن له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌ركی سه‌رشانیان‌و سوود له‌ڕابردوو وه‌ربگرن‌و به‌ڕه‌چاوكردنی دیسبلینی حیزبیی.

هاوكات مامۆستا عه‌لی باپیر گوتیشی: ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی پێویسته‌ له‌نێوخه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ردا به‌نیه‌ت‌و هه‌ڵوێست‌و ڕه‌سه‌نی ئیسلامییانه‌ جه‌ماوه‌ر دڵخۆش بكه‌ن‌و، هه‌روه‌ك ئه‌میری كۆمه‌ڵ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه‌ ئه‌ندام‌و كادیرو به‌رپرسانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌نێو كۆمه‌ڵگادا پاك‌و دوورن له‌تێوه‌گڵان له‌گه‌نده‌ڵیی سیاسیی‌و ئه‌خلاقیی‌و ڕۆڵی به‌رچاو و ئیجابییان هه‌بوه‌.

له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا كارگێڕو ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری كارو پڕۆژه‌ی ئیسلامیی له‌سنووره‌كه‌یان، ژماره‌یه‌ك سه‌رنج‌و تێبینیی خۆیان خسته‌به‌رده‌م ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی.

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

 


  • 213
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    213
    Shares
Comments
Loading...