مامۆستا عەلی باپیر بۆ كوردستان 24 باسی شكاندنی شكۆی هەرێم‌و متمانەی خەڵك دەكات

4,041
  • 494
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    494
    Shares

مامۆستا عەلی باپیر بۆ كوردستان 24 باسی شكاندنی شكۆی هەرێم‌و متمانەی خەڵك دەكات

 

ئەمڕۆ شەممە 13/10/2018 مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان سەردانی‌ سێزدەیە‌مین پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێب لە شاری هەولێر كرد.
لەپەراوێزی سەردانیكیدنی بۆ پێشانگاكە، لە گفتوگۆیەكدا لە ستۆدیۆی كراوەی كوردستان 24، مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان دووپاتیكردەوە، كە پێویستە سەرجەم لایەنەكان بیر لە بەرژەوەندییەكانی ھەرێمی كوردستان بكەنەوە.

هەروەها مامۆستا عەلی باپیر جەختی كردەوە، كە دەبێت لایەنە كوردستانییەكان كارێك بكەن شكۆی ھەرێم نەشكێت بۆئەوەی متمانەی خەڵكیش زیاتر نەشكێ.

سەبارەت بە بەشدارییكردنی كۆمەڵی ئیسلامییش لە حكوومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستاندا، ئەمیری كۆمەڵ گوتی: بەشدارییكردن‌و نەكردنیان بەشێكی پەیوەستە بە ئیرادەی بەرامبەر، مامۆستا عەلی باپیر ئاماژەی بەوەشدا، لە ھەموو حاڵەتێكیشدا كۆمەڵی ئیسلامیی دەیەوێ، پەرلەمانی داھاتوو كارا بێت‌و حكوومەتیش ھی ھەمووان بێت‌و پەند لە ھەڵەكانی ڕابردووی وەرگرێت‌و بە دامەزراوەیی بێت…

 

سەرجەم دیدارەكە لەو لینكەی خوارەوەیە:


  • 494
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    494
    Shares
Comments
Loading...