هه‌ولێر: ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ له‌ بنكه‌یه‌كی‌ ئاسایی‌‌و له‌ناو خه‌ڵكدا ده‌نگیدا

6,401
  • 762
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    762
    Shares

هه‌ولێر: ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ له‌ بنكه‌یه‌كی‌ ئاسایی‌‌و له‌ناو خه‌ڵكدا ده‌نگیدا

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12/5/2018 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان هاوڕێ‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری له‌ بنكه‌یه‌كی‌ ئاسایی‌ ده‌نگدان له‌ گه‌ره‌كێكی‌ هه‌ژار نشینی‌ شاری‌ هه‌ولێر 20 خوله‌ك له‌ سه‌ره‌داو به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز له‌ به‌پرسه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم، له‌ناو خه‌ڵكدا وه‌ستا تاوه‌كو سه‌ره‌ی‌ هات‌و ده‌نگیدا.
مامۆستا عه‌لی‌ باپیر، پاش ده‌نگدان‌ بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن دواو ڕایگه‌یاند: مرۆڤـ ده‌بێت له‌ هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا بێت‌و له‌ناو خه‌ڵكدا بێت، ئێمه‌ هه‌موو كاتێ‌ وابووین‌و هه‌موو جارێك هاتووم لێره‌ ده‌نگمداوه‌و نه‌چوومه‌ته‌ ڤی‌ ئای‌ پی‌.
ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ گووتیشی‌، ده‌نگدان ماف‌و ئه‌ركه‌و ئه‌وه‌شی‌ ده‌نگ نه‌دات خۆی‌ له‌و ماف‌و ئه‌ركه‌ ده‌دزێته‌وه‌.

 

بۆ بینینی ده‌نگدانه‌كه‌و، لێدوانی بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن سه‌ردانی لینكی خواره‌وه‌ بكه‌ن:

 

وێنه‌ی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌

 


  • 762
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    762
    Shares
Comments
Loading...