هه‌ولێر: ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی خۆی ئه‌نجامدا

5,003
  • 225
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    225
    Shares

هه‌ولێر: ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی خۆی ئه‌نجامدا

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 19/5/2018 به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ی نا ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.

كۆبونه‌وه‌كه‌ ڕاگه‌یاندنی كۆتا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاقی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێڕاقه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاند‌و نیگه‌رانیی‌و ناڕه‌زایه‌تیی خۆی ده‌ربڕیی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران هیچ گرنگیه‌كی به‌ تانه‌‌و نیگه‌رانیی‌و ناڕه‌زایه‌تیی شه‌ش لایه‌نی كوردستانیی له‌سه‌ر بوونی ته‌زویر‌و دزینی ده‌نگ نه‌داو ئاماده‌ نه‌بوو ته‌نها یه‌ك سندوقی ده‌نگدانیش به‌ده‌ست ئه‌ژمار بكاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش گومانی لایه‌نه‌كانی له‌سه‌ر بێلایه‌نی كۆمسیۆن زیاتر كرد.

له‌سه‌ر ده‌ربڕینی هه‌ڵوێست ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی بڕیاریدا كه‌ تانه‌ی یاسایی له‌دادگای به‌رایی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن تۆمار بكات‌و پاش كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی‌و گرتنه‌به‌ری ڕێكاره‌ دیارییكراوه‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆی كۆمه‌ڵ‌و دوای ڕاگۆڕینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كانی دیكه‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كۆتا هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان ده‌خاته‌ ڕوو.

هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م پڕۆسه‌‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ناشیرینه‌ی ته‌زویر له‌م هه‌ڵبژارنه‌دا زیانی زۆری به‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی‌و هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیی گه‌یاندو بگره‌ نائومێدی له‌ناخی تاكی كوردیدا تۆختر كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش خزمه‌ت به‌ ئاینده‌ی گه‌له‌كه‌مان ناكات.

ڤیدیۆی كۆبوونه‌وه‌كه‌:

 


  • 225
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    225
    Shares
Comments
Loading...