هه‌ولێر: به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا

4,555
  • 233
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    233
    Shares

هه‌ولێر: به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا

ئه‌مڕۆ سێ‌شه‌ممه‌ 7/8/2018 به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له‌شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌بارودۆخی سیاسیی ئێستای هه‌رێمی كوردستان‌و عێڕاق كراو، ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی ته‌ئكیدی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كرده‌وه‌، كه‌ كۆمه‌ڵ سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌واده‌ی خۆیداو، هیواشی خواست هه‌ڵبژاردنی داهاتوو هه‌ڵبژاردنێكی پاك‌و بێگه‌ردبێت‌و دووربێ‌ له‌ ته‌زویروگزیكاریی.
هاوكات له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كرا بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆمه‌ڵ له‌ هه‌ڵبژاردنی (12/5/2018)ی تاوتوێ‌ كردو بڕیارو ڕێ‌‌و شوێنی پێویستی دیارییكرد بۆ جێ‌به‌جێ‌ كردنی ڕاسپارده‌كان.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی نیگه‌رانی خۆشی نیشاندا له‌ به‌لاڕێدابردنی كاره‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێڕاق له‌ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی سندووقه‌كانی ده‌نگدان‌و ڕێگرتن له‌ساخته‌كاریه‌كان.

ڤیدیۆی كۆبوونه‌وه‌كه‌:

 

 


  • 233
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    233
    Shares
Comments
Loading...