هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی‌ باپیر پێشوازیی‌ له‌ كونسوڵی‌ ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێم كرد

652
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 8/1/2018 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ كوردستان له مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌‌ شاری‌ هه‌ولێر پێشوازیی‌ كرد له‌ (هێلێنا مێركس) كونسوڵی گشتیی‌ ئه‌ڵمانیا به‌ وه‌كاله‌ت.

له‌ دیدارێكدا باس له‌ دواگۆرانكارییه‌كانی‌ هه‌رێم‌و ناوچه‌كه‌ كراو، چوونی‌ وه‌فدی‌ هاوبه‌شی‌ كۆمه‌ڵ‌و گۆران‌و هاوپه‌یمانیی‌ بۆ به‌غدا، ئه‌نجامدانی‌ دیدارو كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ حكوومه‌تی‌ عێراق‌و چه‌ندین به‌رپرسی‌ تری‌ سیاسیی‌و خاوه‌ن بریار، ته‌وه‌ری‌ سه‌ره‌كیی‌ دیداره‌كه‌ی‌ ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ‌و كونسولی گشتیی‌ ئه‌ڵمانیا به‌ وه‌كاله‌ت بوو.

ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ به‌ وه‌فدی‌ میوان راگه‌یاند: كه‌ سه‌ردانی‌ وه‌فده‌كه‌ بۆ به‌غدا ئه‌و مه‌سه‌له‌و بابه‌ته‌ گرنگانه‌ قسه‌یان لێكراوه‌ كه‌ تایبه‌تن به‌ ژیانی‌ هاوڵاتییانه‌وه‌، به‌تایبه‌تی‌ چه‌ند پرس گه‌لێك كه‌ هاوڵاتییان‌و مووچه‌ خۆران چاوه‌روانی‌ چاره‌سه‌ركردنیانن، له‌وانه‌ش مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران‌و بودجه‌ی‌ كوردستان‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان‌و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركووك‌و دووزو شوێنه‌كانی‌ تر كه‌ به‌پێی‌ ده‌ستوور جێناكۆكن ، وه‌ك له‌ ده‌ستووری‌ عێراقدا هاتووه‌.

به‌شێكی‌ تری‌ ئه‌و داكۆكییانه‌ی‌ وه‌فده‌كه‌ كردوویانه‌، داوای‌ سه‌رفكردنی‌ بودجه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ كه‌ رۆڵێكی‌ به‌رچاویان هه‌بووه‌ له‌ شه‌ڕی‌ دژ به‌ داعش‌و له‌ناوبردنی‌ ئه‌و گروپه‌.

سه‌رجه‌م كاره‌كانی‌ ئه‌م وه‌فده‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رێگا‌ حۆش بكرێ‌ له‌ داهاتوودا وه‌فدی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێم‌و به‌غدا به‌یه‌كه‌وه‌ كۆببنه‌وه‌.

له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌دا كونسوڵی‌ گشتیی‌ ئه‌ڵمانیا به‌ وه‌كاله‌ت ده‌ستخۆشیی‌ له‌ ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌‌و هه‌ڵویسته‌كانی‌ كۆمه‌ڵ كرد، كه‌ توانیوویه‌تی‌ به‌ ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ خۆی هه‌ستێ‌و ڕۆڵی‌ به‌رچاو ببینن له‌ گۆره‌پانی‌ سیاسیییدا.

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:


  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
Comments
Loading...