هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی‌ باپیر پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی‌ ئێزیدییه‌كان ده‌كات

3,881
  • 129
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    129
    Shares

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی‌ باپیر پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی‌ ئێزیدییه‌كان ده‌كات

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 5/7/2018 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ وه‌فدێكی ئێزیدییه‌كان كه‌ پێكهاتبوون له‌ كاك حازم میر ته‌حسین به‌گ كوڕو وه‌كیلی میری ئێزیدییه‌كان‌و ئه‌ندامانی جڤاتی ڕووحانیی ئێزیدییه‌كان.

له‌دیدارێكدا كه‌ سه‌عاتێكی خایاند سه‌ره‌تا وه‌فدی میوان سڵاو و ڕێزی میر ته‌حسین به‌گ میری ئێزیدییه‌كانی به‌ ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ڕاگه‌یاند، له‌به‌رانبه‌ردا مامۆستا عه‌لی باپیر خۆشحاڵی خۆی پیشاندا به‌هاتنیان‌و سه‌ردانه‌كه‌یانی به‌رز نرخاند.
ئه‌میری كۆمه‌ڵ هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌مه‌ڕ ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر ئێزیدییه‌كان هات‌و به‌ناوی دینه‌وه‌ هه‌زاران كه‌سیان كوژران‌و ده‌ربه‌ده‌ربوون دووپات كرده‌وه‌، كه‌ به‌كارێكی ناڕه‌واو دوور له‌ بنه‌ماكانی ئیسلامی له‌قه‌ڵه‌مداو گوتی: پێچه‌وانه‌ی هه‌موو به‌ها به‌رزه‌كانی ئیسلامه‌.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ هه‌ركه‌سێك به‌هه‌رناوێكه‌وه‌ زوڵم‌و سته‌م بكات‌و پێكهاته‌یه‌كی دیكه‌ بخاته‌ ژێر ده‌ستی خۆی‌و مافه‌كانی پێشێل بكات ئه‌وه‌ كارێكی خراپه‌‌و دوور له‌دینی ئه‌نجامداوه‌.

هاوكات باس له‌بارودۆخی سیاسیی ئێستای عێڕاق‌و هه‌رێمی كوردستان‌و پێكهاته‌ دینیی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌رێم كراو هاوكاریی كردنی یه‌كتری له‌خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌كارێكی باش‌و پێویست زانراو له‌وباره‌وه‌ وه‌فدی میوان سوپاسی هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامییان كردو هه‌ردوولا خوازیاربوون كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ره‌پێشچوونی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان لێبكه‌وێته‌وه‌.

 

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

 


  • 129
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    129
    Shares
Comments
Loading...