Ali Bapir Official Website

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ كه‌مپینی خه‌مخۆریی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی ده‌كات

10
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ كه‌مپینی خه‌مخۆریی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی ده‌كات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6/12/2017 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ ژماره‌یه‌ك چالاكوانی مه‌ده‌نیی‌و كه‌سایه‌تیی خه‌مخۆریی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی، كه‌ داكۆكیی ده‌كه‌ن له‌هاوتاكردنی مووچه‌و گێڕانه‌وه‌ی مووچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كه‌مپینێكیان ڕاگه‌یاندوه‌و ڕێبازی گونجاو و شێوازی مه‌ده‌نییانه‌ ده‌گرنه‌ به‌ر له‌وپێناوه‌داو داوا ده‌كه‌ن لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان خه‌مخۆره‌كانیش پشتیوانی ئه‌و هه‌وڵه‌یان بكه‌ن.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ مامۆستا عه‌لی باپیر وێڕای به‌خێرهێنان‌و ده‌ستخۆشیی لێیان كه‌ وه‌ك خزمه‌تێك بۆ گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ خاوه‌ن مافه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌به‌ری گه‌ل‌و دژ به‌هه‌موو جۆره‌ سته‌مێكه‌و پشتیوانی هه‌موو كارێكی له‌و جۆره‌یه‌ كه‌ به‌رگریی له‌مافی خه‌ڵكی هه‌ژارو سته‌ملێكراو ده‌كات‌و دژی هه‌موو شێوازێكی گه‌نده‌ڵییه‌و ڕاشیگه‌یاند: پێویسته‌ خه‌مخۆرو دڵسۆزانی ئه‌م هه‌رێمه‌ له‌ژێر هه‌رناو و نیشانێكدابن به‌په‌رۆشه‌وه‌ كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین.

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

Comments
Loading...