هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ كونسولی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌كات

1,658
  • 87
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    87
    Shares

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ كونسولی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌كات

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15/4/2018 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ ئاغایی (عیبادی) كونسولی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ هه‌رێمی كوردستان.

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا باس له‌ هه‌ل‌و مه‌رجی ئێستای ناوچه‌كه‌‌و هه‌رێم‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی‌و هه‌رێمی كوردستان كرا.

 

ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ باسكردن بوو له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق‌و، هه‌ردوولا ئومێدیان خواست داهاتووی عێراق به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه‌ مافی ته‌واوی هه‌موو نه‌ته‌وه‌‌و پێكهاته‌كان پارێزراو بێت‌و جیاوازییه‌ نا شه‌رعییه‌كان نه‌مێنن.

 

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ پێویسته‌ گه‌لانی عێراق به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی كه‌سانی شایسته‌‌و لێهاتوو هه‌ڵبژێرن كه‌ نوێنه‌رایه‌تییان بكات، بۆئه‌وه‌ی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بتوانن داوای ڕه‌وای گه‌لی كورد بگه‌یه‌نن‌و مافه‌كانیان به‌ده‌ست بهێنن‌و په‌ند له‌ڕابردوو وه‌ربگرن.

 

هه‌روه‌ك مامۆستا عه‌لی باپیر به‌پێویستیشی زانی هاوڵاتییان كه‌سانێك هه‌ڵبژێرن كه‌ په‌رێزیان پاكه‌‌و له‌هیچ جۆره‌ گه‌نده‌ڵیه‌ك تێوه‌نه‌گڵاون، به‌ڵكو ده‌ست پاك‌و لێزان‌و دڵسۆزبن بۆ گه‌له‌كه‌مان‌و به‌ده‌ست هێنانی مافه‌ ده‌ستووریی‌و شه‌رعییه‌كان له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌ دابنێن.

 

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:


  • 87
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    87
    Shares
Comments
Loading...