هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی كۆماری توركیا ده‌كات

3,888
  • 371
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    371
    Shares

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی كۆماری توركیا ده‌كات

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23/5/2018 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ (هاكان كه‌ره‌چیی) كونسوڵی گشتیی كۆماری توركیا له‌ هه‌ولێر.

له‌دیداره‌كه‌دا هه‌بوونی په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی هه‌ردوولا له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕێزی دووسه‌ره‌و په‌ره‌پێدان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێم‌و توركیا به‌پێویست زانراو، هه‌روه‌ك ده‌ورو كاریگه‌ریی وڵاتی توركیا له‌ناوچه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێكرا.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌دوا گۆڕانكارییه‌كانی عێڕاق‌و كوردستان‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق كرا، له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌ته‌زویرو ساخته‌كاریی زۆری پڕۆسه‌كه‌ش كرا، كه‌ بوو به‌مایه‌ی ناشیرینتركردنی پڕۆسه‌ی سیاسیی كوردستان، كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی دوو حیزبی ده‌سته‌ڵات سته‌م له‌ چه‌ند لایه‌نێكی سیاسیی كراو به‌ده‌نگی دزراو خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند كرد.

سه‌باره‌ت به‌ دوا هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی مامۆستا عه‌لی باپیر ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ لایه‌نه‌كانی ناڕازیی یه‌ك هه‌ڵوێستین‌و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌و داوای مافی شه‌رعیی‌و سرووشتیی خۆمان ده‌كه‌ین.

هه‌رله‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ مامۆستا عه‌لی باپیر ڕایگه‌یاند: یه‌كهه‌ڵوێستیی‌و یه‌كڕیزیی لایه‌نه‌كانیش له‌كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر بناغه‌ی دادگه‌ریی دێته‌دی نه‌ك زوڵم‌و سته‌م، كه‌ چه‌ند لایه‌نێك ده‌رهه‌ق به‌لایه‌نه‌كانی دیكه‌و خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتیی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

 

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:


  • 371
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    371
    Shares
Comments
Loading...