هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ شاندێكی یه‌كێتی ئه‌وڕووپا ده‌كات

2,742
  • 115
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    115
    Shares

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ شاندێكی یه‌كێتی ئه‌وڕووپا ده‌كات

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27/6/2018 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌ شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ شاندێكی یه‌كێتی ئه‌وڕوپا كه‌ پێكهاتبوون له‌ (رامون بلیكۆ) باڵیۆزو سه‌رۆكی نێردراوی یه‌كێتی ئه‌وڕووپا له‌ عێراق‌و (كلارێز باستوری) سه‌رۆكی نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ ‌هه‌ولێر.
له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و حه‌سه‌ن بابه‌كر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی ئاماده‌ی بوون، باس له‌ دوا گۆڕانكارییه‌كانی عێڕاق‌و كوردستان كرا به‌تایبه‌ت هه‌ڵبژاردنی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق له‌ 12/5/2018 كه‌ به‌هۆی ئه‌نجامدانی ته‌زویر‌و فرت‌وفێڵه‌وه‌ تا ئێستاش كێشه‌‌و گرفت هه‌ر به‌رده‌وامه‌.
هه‌ر له‌ دانیشتنه‌كه‌دا شاندی ئه‌وڕووپا پشتیوانی خۆی بۆ به‌رقه‌راری ئارامیی‌و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسیی عێڕاق دووپات كرده‌وه‌‌و، به‌شداریی هه‌موو پێكهاته‌‌و لایه‌نه‌كانی به‌پێویست زانیی، هه‌روه‌ك حكوومه‌تێكی ناوه‌ندی به‌ هێز‌و كاراشی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی عێڕاقییه‌كان له‌قه‌ڵه‌مدا.
له‌به‌رانبه‌ردا ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی وێڕایی سوپاسی بۆ كاره‌ ئیجابییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وڕووپا سه‌باره‌ت به‌هه‌رێم، سیاسه‌ت‌و تێڕوانیینه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌مه‌ڕ پرسه‌ جیاوازه‌كان ڕوونكرده‌وه‌‌و ڕایگه‌یاندن: كاتێك وڵات به‌ره‌و پێش ده‌چێت یاسا سه‌روه‌ر‌و مرۆڤبوون سه‌نگی مه‌حه‌ك بێ‌‌و دامه‌زراوه‌كان ئه‌ركی یاسایی خۆیان ببینن، هه‌ڵبژاردنه‌كانیش دوور له‌ ته‌زویر‌و ساخته‌كاریی به‌ڕێوه‌بچن‌و، هاووڵاتییانیش بتوانن ئازادانه‌ ڕاو سه‌رنجی خۆیان ده‌ربڕن.

 

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:


  • 115
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
    115
    Shares
Comments
Loading...