Ali Bapir Official Website

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ ڕاوێژكاری فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێم ده‌كات

6
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ ڕاوێژكاری فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێم ده‌كات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6/12/2017 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ (نه‌قیب لاس) ڕاوپێژكاری فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی ئه‌ڵمانی له‌هه‌رێمی كورستان، كه‌ نیزیكه‌ی (3) ساڵه‌ هێزێكی سه‌ربازیی ئه‌ڵمانیی له‌هه‌رێمی كوردستان نیچته‌جێن‌و هاوكاریی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن له‌ڕووی مه‌شق پێكردن‌و هاوكاریی لۆجستییه‌وه‌.

له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه‌ نوێنه‌ری هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا كردی كه‌ ئایا كۆمه‌ڵی ئیسلامیی چاره‌سه‌ری ئه‌م بارودۆخه‌ی كوردستان له‌چیدا ده‌بینێ‌؟

مامۆستا عه‌لی باپیر له‌وه‌ڵامدا گوتی: پێویسته‌ له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا كاره‌كان به‌دامه‌زراوه‌یی بكرێن‌و یاسا سه‌روه‌ر بێ‌‌و ته‌نیا هاوڵاتیی بوون سه‌نگی مه‌حه‌كی مامه‌ڵه‌كردن بێ‌، وێڕای ئه‌مانه‌ پێویسته‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان لێكتێگه‌یشتنیان هه‌بێ‌‌و یوكده‌نگ له‌سه‌ر بنچینه‌ی دادگه‌ریی‌و له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێڕاقدا له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌نه‌ چاره‌سه‌رو هیچ كه‌س له‌ژێر هیچ ناو و عینوانێك سته‌م له‌لایه‌نێكی دیكه‌ نه‌كات.

له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی سوپاسی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیای كرد كه‌ له‌شه‌ڕی داعش یارمه‌تیی هێزی پێشمه‌رگه‌یانداوه‌و، وێڕای مه‌شق پێكردنی پێشمه‌رگه‌ چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نیشی داوه‌ته‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ كه‌ هۆكارێكی باش بوه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانی له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕدا دژی داعش.

هاوكات مامۆستا عه‌لی باپیر سوپاسی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیای كرد بۆ ئه‌و هاوكارییه‌ی پێشكه‌شی كوردانی دانیشتووی ئه‌وێ‌ ده‌كات‌و داڵده‌یانی داوه‌و ئومێدی خواست له‌داهاتووشدا ئه‌ڵمانیا وه‌ك پشتیوانێك به‌رده‌وام بێ‌ له‌ هاوكارییه‌كانی.

 

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

 

Comments
Loading...